سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل، ئێهود ئۆڵمه‌رت، ده‌كه‌وێته ژێر فـشـاری زیاتر تاوه‌كو ده‌ست له‌كاره‌كه‌ی بـكێشـێته‌وه، ئه‌وه‌ش پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپـۆرتی لیژنه‌ی فینۆگراد، كه تیایدا ڕه‌خنه‌ی له سه‌ركردایه‌تی وڵات گرتووه له‌ده‌می شه‌ڕی لوبنانی سـاڵی ڕابردوودا.
په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له ئۆرشه‌لیم، جێم تێپـڵ، ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
ڕۆژی چوارشه‌ممه هاوپه‌یمانه سـیاسـیه‌كانی به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت ده‌سـتیان كرد به كشـانه‌وه‌ی پـشـتیوانی خۆیان له‌و، ئه‌وه‌ش بۆته مایه‌ی پـێشـبینیـیهكی زۆر كه ڕه‌نگه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیر چه‌ند ڕۆژێـكی مابێت. ئاڤگدۆر ئیتزهاكی كه سه‌رۆكایه‌تی پارتی ئه‌و ده‌كات له په‌رله‌مان به ڕادیۆی ئیسرائیلی گوت كاتی ئه‌وه هاتووه هاوبه‌ندیـیه‌كی نوێ پـێـكبهێنرێت.
ئیتزهاكی گوتی ئه‌و بڕوا ناكات كاتێـكی باش بێت بۆ هه‌ڵـبژاردن، به‌ڵام پـێویسـته به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت ده‌ست له‌كار بكشـێنێـتهوه و ڕێـگه بدات ده‌ستبه‌جێ هاوپهیمانیـیهتیـیهكی نوێی حكومه‌ت دابمه‌زرێت.
ڕاوه‌رگرتنه‌كانی كه ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڕۆژنامه سهرهكیـیهكاندا بڵاوبۆته‌وه نیشـان ده‌دات دوو له‌سه‌ر سێی ئیسرائیلیـیه‌كان ده‌یانه‌وێت به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت ده‌ست له‌كار بكشـێـنێـتهوه.
به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت ده‌ڵێت ئه‌و ده‌ست له‌كار ناكشـێنێـتهوه سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپـۆرته‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه كه ئه‌و و وه‌زیری به‌رگری ئه‌میر پـێرێتز و به‌ڕێوه‌به‌ری هێزی به‌رگری پـێشووی ئیسرائیلی دان هالوتز تاوانبار ده‌كات كه پلانی شـیاویان نه‌بوو كاتێـك كه ئیسرائیل چووه شه‌ڕ دژ به لوبنان له سـاڵی ڕابردوودا.
ڕاپـۆرت نووسی ڕۆژنامه ئوری درۆمی گوتی تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌وه‌ی ئایا به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت له‌سه‌ر كار بمێنێت یان نا ڕه‌نگه له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بێت، وه هه‌روه‌ها گوتیشی پـشتیوانی بۆ سه‌رۆك وه‌زیر هه‌روا دێ و نامێنێت.
ئوری درۆمی ده‌شڵێت شتێـكی دوو دڵـیـیه هه‌مووی كه‌وتۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ڕای گشـتی چی ده‌بێت. خه‌ڵـكی ڕێپـێوانێـك بۆ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕێـكدهخهن، به‌و هیوایه‌ی به هه‌زاران كه‌س ئاماده‌بن.
جێی باسه به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت نزیكه‌ی سـاڵـێـك زیاتره له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته، ئه‌و خۆشهویستیـیهی جاران به‌پـێی ڕاوه‌رگرتنه گشـتیـیه‌كان هه‌یبوو ئێسـتا نه‌ماوه، ئه‌وه‌ش دوابه‌دوای هه‌ڵسوكه‌وتی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ شه‌ڕی لوبنان له سـاڵی ڕابردوودا.