ته‌له‌فیزیۆنی عێراقی بڵاویكرده‌وه كه‌وا ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده له عێراق ئه‌بو ئه‌یوب
ئه‌لمیسری له شه‌ڕێـكی ناوخۆی گروپه‌كه‌یدا كوژراوه.
هه‌واڵه‌كه له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی عبدول كه‌ریم خه‌ڵه‌ف بڵاوكرایه‌وه، وه گوتی ئه‌و شـه‌ڕه ڕۆژی سێشه‌ممه له باكوری شـاری به‌غدا ڕوویداوه.
له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت ناتوانێت ئه‌و هه‌واڵه پـشتـڕاست بكاته‌وه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌لمیسری به ڕه‌گه‌ز میسریـیه، وه باوه‌ڕ ده‌كرێت ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و گروپه تێرۆریسـتیـیه‌ی گرتبێته ده‌ست پاش كوژرانی ڕێبه‌ری پـێشـووی ئه‌بو موسعه‌ب ئه‌لزرقاوی، به‌ڕگه‌ز ئوردنی، له هێرشـێـكی ئاسـمانی ئه‌مریكا له مانگی شه‌شی 2006 دا.
له هه‌واڵه‌كانی تری عێراق، كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن كۆمه‌ڵـێـك چه‌كدار هێرشـیان كردۆته سه‌ر پاسـێـك له باشوری به‌غدا، وه به‌لایه‌نی كه‌م 14 له سه‌رنشینه‌كانیان كوشـتووه، كه له نێویاندا ژن و منداڵ هه‌یه.
پـۆلیسیش ده‌ڵێت چه‌ند كه‌سێـك ڕۆژی سـێشه‌ممه له چه‌ند هێرشـێـكدا له هه‌ردوو شـارۆچكه‌ی ئیسكه‌نده‌ریـیه و له‌تیفیـیه برینداربوون.
له‌وه‌تای هێزه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق له مانگی دووه‌وه ڕێوشوێنی ئاسایشی توندیان له به‌غدا گرتۆته‌به‌ر یاخیبووان هێرشه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی پایته‌خت چڕكردۆته‌وه.