سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی جۆرج بوش و سه‌رۆك وه‌زیری ژاپۆنی شینزۆ ئابی بانگه‌شه‌ی كۆریای باكور ده‌كه‌ن كه به‌ڵێنه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی چه‌كی ناوه‌كی.
مه‌سه‌له‌ی ناوه‌كی كۆریای باكوریش بابه‌تی سه‌ره‌كی ووتوێژه‌كانی نێوان هه‌ردوو ڕێبه‌ر بوو كه ڕۆژی هه‌ینی‌دا له واشنتۆن ئه‌نجامیاندا.
سه‌رۆك بوش به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند كه‌وا هه‌ردوولا هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه و باوه‌ڕییان وایه كه‌وا كۆریای باكور ده‌بێت ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات. هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش گوتی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پشوویه‌كی سنورنه‌دارییان نی‌یه.
كۆریای باكور شكستی هێنا له‌وه‌ی له دوامۆڵه‌تی دانراو بۆیدا له مانگی فێبریوه‌ری‌دا ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی هه‌ڵنه‌وه‌شانده‌وه.