ڤلادیمیر پـوتنی سه‌رۆكی ڕوسیا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی دیار كردووه وه‌ك ڕۆژی پـرسه‌ی بۆریس یه‌ڵتسـنی سه‌رۆكی پـشووی ڕوسیا كه ڕۆژی دووشه‌ممه و له ته‌مه‌نی 76 سـاڵیدا
كۆچی كرد.
كاربه‌ده‌سـتانی كرملێن ده‌ڵێن جه‌نازه‌ی به‌ڕێز یه‌ڵتسـن پـێش ئه‌وه‌ی له گۆڕسـتانی نۆڤۆدێڤیچی مۆسـكۆ به‌خاك بسـپـێردرێت له كڵێسـای كاثدرایی مه‌سیحی سه‌یڤیه‌ری داده‌نرێت.
به‌پـێی ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ڕوسیا بۆریس یه‌ڵتسـن ڕۆژی دووشه‌ممه به‌هۆی وه‌سـتانی دڵی گیانی له‌ده‌ستداوه.
یه‌ڵتسـن له خانه‌واده‌یه‌كی جوتیاری گوندێـكی چیاكانی ئۆڕاڵ له دایك بووه، وه پله به پله له نێو پارتی كۆمۆنیسـتدا به‌رز بۆته‌وه تا بووه‌ته لـێپـرسـراوی به‌شی مۆسكۆ.
بۆریس یه‌ڵتسـن به‌و شـێوه‌یه ناوی ده‌ركردبوو كه پـشتیوانی له خه‌ڵـك ده‌كات، وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداربووه خۆی له خۆبادان دوور خسـتۆته‌وه و له جیاتی لیمۆزین به میترۆ و پاس هاتووچۆی كردووه.
له سـاڵی 1987 ڕه‌خنه‌ی له ڕێبه‌ری سوڤێتی ئه‌و سه‌رده‌مه میخائیل گۆرباچۆڤ گرتووه، وه به هۆیه‌وه له پـۆسـته‌كه‌ی لادراوه، به‌ڵام پاش چوار سـاڵ و له مانگی شـه‌شی 1991 دا هه‌ڵـبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیـیه‌كه‌ی یه‌كێتی سۆڤێتی برده‌وه، وه له‌مانگی هه‌شتی هه‌مان سـاڵدا شـكستی به هه‌وڵێـكی كوده‌تا له دژی میخائیل گۆرباچۆڤ هێنا كه له‌لایه‌ن كۆمۆنیسـته توندڕه‌وه‌كانه‌وه پلانی بۆ داڕ‌ێژرابوو.
به‌ڕێز یه‌ڵتسـن جۆره ڕێبازێـكی سـیاسی پـیاده‌كرد كه بووه مایه‌ی له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤێت له مانگی دوانزه‌ی 1991دا.
له سـاڵی 1996 دا جارێـكی تر وه‌ك سه‌رۆكی ڕوسـیا هه‌ڵـبژێردرایه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی گرفتی ته‌ندروسـتی ده‌ستی له‌كار كێشـایه‌وه و جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی دایه ده‌ست ڤلادیمیر پـوتن.