له میانه‌ی به‌رنامه‌ی نامه‌ی گوێـگرانی ئه‌م هه‌فته‌یه هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی
گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند دڵنیا ڕه‌زازی سـازكردووه.
سه‌ره‌تا دڵنیا ڕه‌زازی باس له خه‌ڵاتكرنی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، وه ده‌ڵێت من له لایه‌ن وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان ده‌عوه‌ت كرام بۆ ڤیسـتیڤاڵـێـك بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتێـك وه‌ربگرم ، وه ئه‌و ڤیسـتیڤاڵه كه بۆ خه‌ڵاتكردنی لاوه‌كان له كوردستاندا دانرابوو له نۆ خه‌ڵات پـێـكهاتبوو، وه ده‌ڵێت من پـێم وابێ ته‌نها خه‌ڵاتێـك كه درا له بواری هونه‌ردا، درا به من، وه ئه‌وه بۆ من ئه‌وپه‌ڕی خۆشـحاڵی بوو.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه.