ڕۆژی شه‌ممه و له وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بوش جارێـكی تر داوای له كۆنگرێس كرد به‌رنووسی خه‌رجیـیه‌كانی شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانسـتان په‌سه‌ند بكه‌ن به‌بێ خشـته‌یه‌كی كاتی بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.
له لایه‌كی تره‌وه و له وتاری هه‌فتانه‌ی خۆیاندا دیموكراته‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستـی خۆیان بۆ كشـانه‌وه‌ی خێرای هێزه‌كانیان له عێراق كرده‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـكی ئاماده كردووه:
له میانه‌ی وتاره ڕادیۆیـی‌یه هه‌فتانه‌یـی‌یه‌كه‌یدا سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ژنان و پـیاوانی
سه‌بازی ئه‌مریكا شـایسـته‌ی سـتایشـكردنن له لایه‌ن گه‌لی ئه‌مریكا و له لایه‌ن ڕێبه‌ره هه‌ڵـبژێراوه‌كانیشـیانه‌وه له واشـنتۆن و شـایسـته‌ی ئه‌وه‌شن دارایی و سه‌رچاوه و كه‌ره‌سـته و كه‌لوپه‌لی پـێویستیان بۆ دابین بكرێت تا بتوانن كاره‌كانیان ته‌واو بكه‌ن.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت 61 ڕۆژ تـێـپه‌ڕیوه به‌سه‌ر ناردنی به‌رنووسی خه‌رجیـیه به‌په‌له‌كانی شـه‌ڕ تا بتوانرێت دارایی پـێویست بۆ سه‌ربازه‌كان دابین بكرێت، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌و دارایی‌یه گرنگه په‌سه‌ند بكرێت دیموكراته‌كان له كۆنگرێس له‌م 61 ڕۆژه‌ی ڕابردوودا كاریان له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ئه‌و به‌رنووسه كردووه كه بڕیاری ژه‌نه‌ڕاڵه‌كانه له مه‌یدانه‌كان نه‌ك بڕیاری سـیاسـیـیه‌كان بێت له واشـنتۆن.
له سـێناتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیشـدا دوو به‌رنووس په‌سه‌ند كراون وه‌ك سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت كار و ئه‌ركی سه‌ركرده له‌شـكریـیه‌كان كۆت ده‌كات. هه‌ر له‌م به‌رنووسانه‌دا كات دیار كراوه بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت دیموكراته‌كان كه ئه‌م به‌رنووسانه‌یان په‌سه‌ند كردووه ده‌زانن هه‌ردووكیان ڤیتۆ ده‌كرێنه‌وه كاتێـك ده‌گاته سه‌ر مێزه‌كه‌م و ده‌شـزانن ڤیتۆكردنه‌وه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و پـشـتیوانیش ده‌كرێت.
دیموكراته‌كان له هه‌ڵبـژاردنی ڕابردووی كۆنگرێسدا كه تیایدا بوون به زۆرترایه‌تی، شه‌ڕی عێراقیان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵـبژاردندا به‌كارده‌هێنا.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت دان ده‌نێت به‌وه‌ی دیموكراته‌كان له هه‌وڵی نیشـاندانی دژایه‌تیكردنی شه‌ڕی عێراقدان و ئه‌م به‌رنووسه پـێشـنیازكراوه‌ی خه‌رجیـیه به‌په‌له‌كانی شه‌ڕ به ده‌رفه‌تێـك ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنی دژایه‌تی خۆیان بده‌ن. سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت سه‌ربازه‌كانمان وا له‌و به‌رنووسه ناڕوانن كه بۆ ڕاگه‌یاندنێـكی سـیاسـیـیانه بێت به‌ڵكو وای داده‌نێن دابینكردنێـكی گرنگی دارایی‌یه كه كاریـگه‌ری ڕاسـته‌وخۆی له‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌یان ده‌بێت. سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر كۆنگرێس ئه‌و به‌رنووسه پـێشـنیازكراوه په‌سه‌ند نه‌كات ئه‌وا كێشـه‌كان زیاتر په‌ره ده‌سه‌نن.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت له‌شـكر ناچار ده‌بێت تاوتوێی كه‌مكردنه‌وه و یان ڕاگرتنی بوجه بكات بۆ ئه‌و شوێنه تایبه‌تانه‌ی كه‌ره‌سـته و كه‌لوپه‌له‌كانیانی تیادا چاكده‌كرێنه‌وه. مه‌شق و ڕاهێنانپـێـكردن بۆ هه‌ندێ ئه‌ركی گرنگی هێزه‌كان دوا ده‌خات و هه‌روه‌هاش دواخسـتنی دروسـتكردنی هێزی نوێی شه‌ڕكه‌ر.
له میانه‌ی ئه‌م وتاره ڕادیۆیی‌یه هه‌فتانه‌یه‌یدا سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر كۆنگرێس ئه‌و به‌رنووسه په‌سه‌ند نه‌كات ئه‌وا ده‌بێت كه‌سوكاری سه‌ربازه‌كان ماوه‌یه‌كی زیاتر چاوه‌ڕوان بن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌یان.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت له واشـنتۆن دی‌سی جیاوازیمان هه‌یه به‌ڵام پـێویست نیـیه هێزه سه‌ربازیـیه‌كانمان بخرێنه نێوه‌ندی ئه‌و جیاوازیـیانه‌وه چونكه ئه‌و كه‌سـانه‌ی به هه‌ڵبژاردن پـۆسـتیان وه‌رگرتووه به‌رپـرسـێـتیـیه‌كی گه‌وره و گرانی به‌رامبه‌ر هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ره. سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت پـێویسـته جیاوازیـیه سـیاسـیه‌كان بخه‌ینه لاوه و ئه‌ركی خۆمان به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌ربازانه‌ی گه‌لی ئه‌مریكا ده‌پارێزن به‌جێ بگه‌یه‌نین.
وتاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی دیموكراته‌كانیش، هاوه‌رد دین سه‌رۆكی كۆمیته‌ی نیشـتیمانی دیموكراته‌كان پـێشـكه‌شی كرد.
هاوه‌رد دین ده‌ڵێت وه‌ك ئه‌مریكایی هه‌موو هاوهه‌ڵوێسـتین له پـشـتیوانیكردنی هێزه سه‌ربازیـیه‌كان و ده‌شـڵێت پـشـتیوانكردنی دیموكراته‌كان بۆ له‌شـكری ئه‌مریكا له دانانی ستراتیژیـیه‌تێـكدایه بۆ سه‌ركه‌وتن كه ئه‌ویش پلانی كشـانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانه له عێراق.
هاوه‌رد دین ده‌ڵێت ئێسـتا كاتی ئه‌وه‌یه سه‌رۆك بوش ڕێز بۆ گه‌لی ئه‌مریكا دابنێت كه به تێـكڕای ده‌نگ داوای كشـانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن له عێراق، سه‌رۆك بوش و كۆماریـیه هاوپه‌یمانه‌كانی پلانێـكیان نه‌بوو كاتێ ئه‌م وڵاته‌یان به هه‌ڵه برده شه‌ڕه‌وه و ئێستاش پلانێـكی ڕوونیان نیـیه بۆ كشـانه‌وه له عێراق.
هاوه‌رد دین ده‌ڵێت دیموكراته‌كان پلانیان هه‌یه متمانه ده‌دات كه هێزه سه‌ربازیـیه‌كان سه‌رچاوه و دارایی ته‌واویان هه‌بێت بۆ ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كه‌یان به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ئه‌ركه بگۆڕدرێت و ئێسـتا كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌ركه‌كه له عێراق سه‌نگی بخاته سه‌ر چاره‌سه‌ریـیه‌كی سـیاسـیـیانه نه‌ك له‌شـكری.
هاوه‌رد دین ده‌ڵێت پلانی دیموكراته‌كان ئه‌وه‌یه نابێت سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا بـبنه پـۆلیس له شه‌ڕی ناوخۆی عێراقدا.
دیموكراته‌كان له‌و بڕوایه‌دان ده‌بێت عێراقیـیه‌كان خۆیان به‌رپـرس بن له ئاینده‌ی خۆیان و وڵاته‌كه‌یان.