سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت ئه‌و له 15 كارمه‌نده‌كه‌ی هێزی
ده‌ریایی به‌ریتانیا خۆش ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی به‌ر له دوو هه‌فته له لایه‌ن هێزی ده‌ریایی ئێرانه‌وه له شه‌ت ئه‌لعه‌ره‌ب ده‌ستگیركرابوون.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌مه‌ی له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له تاران ڕاگه‌یاند، وه گوتیشی ئازادكردنی ئه‌م 15 كه‌سه دیاریـیه‌كه پـێشـكه‌ش به گه‌لی به‌ریتانی ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بێزاری خۆشی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر به‌زاندنی سـنووره‌كانی ئاوی ئێران له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه، ئه‌و كاره‌ی كه به‌ریتانیا نكۆڵی لێده‌كات.
هه‌ر له میانه‌ی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیـیه‌كه‌دا ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد مه‌دالیای ڕێزلێنانی دا به‌و پاسه‌وانه ئێرانیـیانه‌ی كه 15 به‌ریتانیـیه‌كه‌یان ده‌سـتگیر كردبوو، هه‌روه‌ها سـتایشی كردن له‌سه‌ر به‌رگریـكردنیان له سـنووره‌كانی ئاوی ئێران.
له له‌نده‌نیش حكومه‌تی به‌ریتانی خۆشـحاڵی له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی ئێران ده‌ربڕی. وه ده‌سـتیان به ئاماده‌كاری بۆ پـێشـوازیكردن له‌و سه‌ربازانه كردووه.
هه‌روه‌ها له واشـنتۆنیش گوته‌بێژێـكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا خۆشـحاڵی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی ئێران ده‌ربڕی.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه له 23 ی مانگی ڕابردووه‌وه ئه‌و به‌ریتانیانه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌سـتگیركرابوون، وه بووه مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێـكی دیبلۆماسی له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا.