مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی ئێران ده‌ڵێت وێڕای سه‌پاندنی سـزای نوێی
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی سه‌ر ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا تاران پـرۆگرامی ناوه‌كی ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك چركه ڕاناگرێت.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌زگای ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێرانی له زاری سه‌رۆكی ئێرانی ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت هاوڵاتیانی ئێرانی ئه‌و وڵاتانه‌یان له یاد ناچێت كه پـشـتگیریـیان له بڕیاری سـزای سه‌ر ئێران كردووه.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌شـڵێت پـرۆگرامی ناوه‌كی تاران یاسایی‌یه و بۆ مه‌به‌سـتی خزمه‌تگوزاری ئاشــتیـیانه‌یه.
له لایه‌كی تره‌وه حكومه‌تی ئێرانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند تاران به شـێوه‌یه‌كی نیمچه‌یی هاوكاریكردنی خۆی له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یـیدا ڕاده‌گرێت. له‌و باره‌یه‌وه گوته‌بێژێـكی ئێرانی گوتی هه‌ر كاتێـك دۆسـێـیی ناوه‌كی ئێران له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشـه‌وه درایه ده‌ستی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی، ئه‌و كاته تاران چاو به مه‌سه‌له‌ی سه‌رله‌نوێ هاوكاریـكردنی خۆی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ناوبراودا ده‌خشـێنێـته‌وه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه به گوێره‌ی سزا نوێـیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ئه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو په‌سه‌ند كرا كڕینی چه‌ك له ئێران قه‌ده‌غه ده‌كات و هه‌روه‌ها دارایی 28 كه‌س و دامه‌زراوه‌ی بازرگانی له بانكه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كاندا بلۆك ده‌كات كه بڕوا ده‌كرێت په‌یوه‌ندیـیان به به‌رنامه‌ی چه‌كی ناوه‌كی ئێرانه‌وه هه‌بێت.
هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه ماوه‌ی 60 ڕۆژی بۆ ئێران داناوه تاوه‌كو داواكه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جێبه‌جێ بكات كه ئه‌ویش ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆمه.
هاوكات نوێنه‌ری پـێشـووی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (جۆن بۆڵتن) به كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CNN ی گوت به‌ڵێ بڕیاره نوێـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌نگاوێـكی به سووده به‌ڵام به‌ته‌نهاش به‌س نیـیه بۆ ئه‌وه‌ی وا له تاران بكات ده‌ست له به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت. جۆن بۆڵتن گوتیشی ته‌نها گۆڕینی ڕژێم وا له تاران ده‌كات به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ڕابگرێت.