هه‌ر 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر ڕانه‌گرتنی
تاران بۆ به‌رنامه‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم به كۆی ده‌نگ ڕۆژی شه‌ممه بڕیارێـكی نوێـیان له دژی ئێران په‌سه‌ند كرد.
بڕیاری ژماره‌ی 1747 پاره و پول و دارایی 28 كاربه‌ده‌ست و كۆمپانیا و داموده‌زگای ئێرانی سڕ ده‌كات، له‌وانه بانكی سیباهی ده‌وڵه‌ت، فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران و ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی كه له ژێر كۆنتڕۆڵیاندایه. هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه كڕینی چه‌ك له وڵاتی ئێران قه‌ده‌غه ده‌كات.
بڕیاره‌كه له ئێران ده‌خوازێت داواكانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم جێبه‌جێ بكات و به‌رنامه‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت و ده‌ست به دانوسـتاندن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بكاته‌وه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌م بڕیاره نوێـیه‌ی دژی ئێران له داڕشـتنی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا و ئه‌ڵمانیایه.
باڵیۆزی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌لیجاندرۆ ۆڵف گوتی بڕیاری 1747 په‌یامێـكی ڕوون و ئاشـكرا به ئێران ده‌دات كه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یدات بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوه‌كی هیچ ئه‌نجامێـكی نابێت ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت زیاتر گۆشه‌گیری ده‌كات.