سه‌رۆك بوش له چواره‌مین ساڵیادی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی عێراق‌دا ده‌ڵێت شه‌ڕه‌كه سه‌خته و ده‌شێت سه‌ركه‌وتنیش به‌ده‌ست بهێنرێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه و له كۆشكی سپی، سه‌رۆك بوش گوتی داوای له كۆنگرێس كرد كه به بێ دانانی هیچ مه‌رجێك و به بێ دواكه‌وتن، ئه‌و گه‌ڵاڵه نامه‌یه په‌سه‌ند بكه‌ن كه سه‌باره‌ت به دابین كردنی بوجه‌ی شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانستان پێشنیاری كردووه.
سه‌رۆك هه‌میشه دووباره‌ی ده‌كاته‌وه كه‌وا ڕازی نی‌یه به دانانی خشته‌یه‌كی كاتی بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
به‌ڵام نوێنه‌رانی خانه‌ی هاوس له كۆنگرێس، كه ئێستا له لایه‌ن دیموكراته‌كانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌کرێت، خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ مشت‌ومڕ كردن له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاره‌ی په‌یوه‌ندی به په‌سه‌ندكردنی بوجه‌ی ته‌نگه‌تاوی شه‌ڕه‌وه هه‌یه كه تایبه‌ته به كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان تاوه‌كو مانگی نۆی ساڵی 2008.
زوویه‌كی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش، سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تیمی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی‌دا كۆبۆوه و په‌یوه‌ندییه‌كی ڤیدیۆ كۆنفرانسی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی‌دا ئه‌نجامدا.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكاش، رۆبه‌رت گه‌یتس گوتی هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئایا زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان له عێراق‌دا یارمه‌تی كۆتایی هێنان به توندوتیژییه‌كان ده‌هێنن یان نا.
هه‌روه‌ها گوتویه‌تی به گشتی له به‌رامبه‌ر چۆنێتی كاركردنی هێزه‌كانی عێراقی ڕه‌زامه‌نده له‌وه‌ته‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیانكردووه به ناردنی 25 هه‌زار سه‌ربازی دیكه بۆ عێراق.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش، به لایه‌نی كه‌مه‌وه 1000 كه‌س له شاری نیویۆرك خۆپیشاندانیان سازكرد له دژی كۆتایی هێنان به شه‌ڕی عێراق و خۆپیشاندانه‌كان هاوشێوه‌ی ئه‌و ڕێپێوانانه بوون كه ڕۆژی شه‌ممه له واشنتۆنی پایته‌خت به‌ڕێوه چوون.