سه‌رۆك جۆرج بوش ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له كۆشـكی سـپـی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی
جێـگری سه‌رۆكی عێراقی كۆبووه‌وه.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، سه‌رۆك بوش سوپاسی به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ردانه‌ی و گوتی هۆكاری هه‌بوونی له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق له پـێناو ڕه‌خسـاندنی ده‌رفه‌ته بۆ عێراقیـیه‌كان تاوه‌كو ئه‌ركی سه‌ختی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی به‌جێ بگه‌یه‌ن. هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه عادل عه‌بدولمه‌هدی له میانه‌ی هه‌وڵێـكی كوشتنی له مانگی ڕابردوودا بریندار بوو.
له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز عه‌بدولمه‌هدی سوپاسی سه‌رۆك بوش و ئه‌مریكایـیه‌كانی بۆ پـشـتگیریكردنیان له عێراق كرد. هه‌روه‌ها گوتیشی عێراقیـیه‌كان ئێسـتا له باره‌ی پـرۆسه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی و سـیاسیـیه‌وه هه‌وڵ و كۆشـشی زۆریان خسـتۆته گه‌ڕ.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه عادل عه‌بدولمه‌هدی ئێسـتا به سه‌ردانێـك له ئه‌مریكایه تاوه‌كو به‌شـداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یـیدا بكات كه بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سـازبكرێت و تیایدا به‌شـداربووان هه‌وڵی هاوكاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌ی ئابوری له ماوه‌ی 5 سـاڵی داهاتوودا پـێشـكه‌ش به عێراقی بكه‌ن.