كاربه‌ده‌سـتێـكی ئێرانی ده‌ڵێت حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كار ده‌كات تا ڤیزه‌ی ئه‌مریكی بۆ
مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی ئێران وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا وتارێـك پـێشـكه‌ش بكات.
غولام حوسه‌ین ئیلهام ده‌مڕاستی حكومه‌تی ئێران ڕۆژی سـێشه‌ممه له تاران به په‌یامنێرانی گوتووه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كار له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و ڤیزه‌یه ده‌كات تا ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌ردانی نیویۆرك بكات، وه سه‌ردانه‌كه‌شی ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كۆده‌بێته‌وه.
سه‌رۆكی ئێران پـێشـتر گوتوویه‌تی ده‌یه‌وێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕوون بكاته‌وه.
هه‌ر پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیاش له ئێسـتادا كار له‌سه‌ر بڕیارێـكی نوێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن كه به مه‌به‌ستی سه‌پاندنی سـزای زیاتره له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران به‌هۆی به‌رنامه ناوه‌كیـیه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌كه‌یه‌وه.
دیبلۆماتانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ده‌ڵێن ئه‌م شه‌ش زلهێزه‌ی جیهان توانیـویانه به‌ره‌و پـێشـچوون له بڕیاره‌كه‌دا بهێنه كایه.