هه‌شتی مانگی سێ ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانه، هاوكاته له‌گه‌ڵ یاده‌وه‌ری ڕۆژانی ڕاپه‌ڕینی كورده‌كانی عێراق له به‌هاری سـاڵی 1991 له دژی ڕژێمی ئه‌وسـای سه‌دام حسێن، له‌و كاته‌وه تا ئێسـتا زۆر شت گۆڕاون، كورده‌كان نزیكه‌ی 15 سـاڵه ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ستدا بووه، ئه‌نجومه‌نی یاسادانانیان پـێـكهێناوه و به ده‌یان ڕێـكخراوی سـیاسی و مه‌ده‌نی له بواره جیاجیاكان بۆ پـێشـخستنی باری ژنان پـێـكهاتوون.
پـرسـیار ئه‌وه‌یه باشه باری ژنان له‌و ماوه‌یه‌دا چی به‌سه‌ر هاتووه و ده‌ستكه‌وته‌كانی ژنان چی بووه؟
هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی له دوو گفتوگۆی جیادا ڕای دوو خانمی شـاره‌زای له‌و باره‌یه‌وه وه‌رگرتووه، كه ئه‌م به‌ڕێزانه‌ن:
دكتۆر شه‌هره‌زاد موجاد، سه‌رۆكی به‌شی توێژینه‌وه له‌سه‌ر ژنان له زانكۆی تۆرنـتـۆی كه‌نه‌دا.
سه‌یران عه‌بدوڵـڵا، جێـگری به‌رپـرسی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی ژنانی كوردسـتان له سلێمانی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌ردوو گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.