له‌وه‌تای ئاگری شه‌ڕی ناوخۆ له عێراقدا جۆشی سه‌ندووه ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی عێراق و له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یـیش كراون. وه‌ك چۆن هه‌وڵه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كان بۆ هێنانه كایه‌ی ئارامی له به‌غدا و له ده‌وروبه‌ریدا سه‌ری نه‌گرتووه ئاواهاش كۆبوونه‌وه‌كانی تریش. عێراق ڕایگه‌یاندووه ڕۆژی 10ی ئه‌م مانگه كۆنفرانسـێـكی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌به‌ستێت به ئاماده‌یی وڵاتانی ناوچه‌كه و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش بۆ پـشـتیوانـكردنی پـرۆسه‌ی سـیاسی له عێراقدا، به‌ریتانیاش به‌شـداری له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌كات.
زۆر چاو‌دێر ئاماژه ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی له عێراقدا ڕووده‌دات شه‌ڕی ئێران و ئه‌مریكایه، شه‌ڕی سوریا و ئه‌مریكایه له ناو عێراقدا.
شه‌ڕی ئاینزایی له نێوان عه‌ره‌به شـیعه و سونـنه‌كانی عێراقدا وڵاته‌كه‌ی به ئاڕاسـته‌ی شه‌ڕی ناوخۆیـیدا بردووه.
ئه‌گه‌ر پلانه ئاسایشـیـیه‌كان نه‌توانێت كۆنتڕۆڵی بارودۆخه ئاڵۆزه‌كه‌ی عێراق بكات ئه‌ی ده‌بێت ئه‌م كۆنفرانسـانه چ كاریگه‌ریـیه‌كیان هه‌بێت؟ ڕێـكـكه‌وتنی مه‌ككه یه‌كێـكه له‌و ڕێـكـكه‌وتنانه‌ی عێراقیـیه‌كان و دۆسـته‌كانی عێراقیش هیوایه‌كی زۆریان پـێـبووه، وه‌لێ نه‌بووه مایه‌ی ڕه‌وینه‌وه‌ی توندوتیژیـیه‌كانی نێوان شیعه و سوننه.
كۆبوونه‌وه به دوای كۆبوونه‌وه‌دا دێت، كۆنفرانس به دوای كۆنفرانسـدا، پلانی ئاسایشی به دوای پلانی ئاسایشیدا، هه‌وڵ به دوای هه‌وڵدا، ئینجا بۆیه جێـگای خۆیه‌تی بـپـرسین ئه‌م كێشه‌یه‌ی عێراق كێشه‌ی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یه یان كێشه‌ی ده‌ره‌كین؟ ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ناوخۆیـی‌یه بۆ لایه‌نه‌كانی عێراق چاره‌سه‌ری ناكه‌ن؟ تۆ بڵێـیت هه‌لومه‌رجی به‌یه‌كه‌وه ژیان نه‌مابێت؟ ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ده‌ره‌كیشه لایه‌نه‌كانی عێراق بۆ ئه‌و ڕێـگه‌یه ده‌ده‌ن به كێشه‌ی خه‌ڵكی تر له وڵاته‌كه‌یاندا یه‌كلایی بكرێنه‌وه؟
شه‌ش وڵات دراوسـێی عێراقن، توركیا، ئێران، كوێت، شانشینی سعودیـیه، شـانشینی ئوردن، سوریا، زۆر له شیكه‌ره‌وه سـیاسـیـیه‌كان ڕایان وایه هه‌ر یه‌كه‌و به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كی له عێراقدا هه‌یه، تا چه‌ند هه‌ر یه‌كێ له‌م وڵاتانه ئاماده‌ن ده‌ستبه‌رداری ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیـیانه بـبن تا عێراق سه‌قامگیری تیادا بـێته كایه.
ئه‌م پـرسـیاره و چه‌ندین پـرسـیاری دیكه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاڕاسته‌ی میوانانی به‌رنامه‌كه‌ی كردووه كه ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
دكتۆر مه‌حمود عوسـمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
فریاد ڕه‌واندزی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 47 خوله‌كه.