بۆ یه‌كه‌م جار له دوای نزیكه‌ی حه‌وت هه‌فته، چین حاڵه‌تێـكی نوێی توشـبوونی مرۆڤی به نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی حكومه‌تی چینی ڕایانگه‌یاند كه‌وا ژنێـكی ته‌مه‌ن 44 سـاڵ له شـاری جیانۆ له هه‌رێمی فوجیان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی چین توشی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی جۆری H5N1 بووه، وه ئێسـتا له نه‌خۆشـخانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
به‌مه‌ش له‌وه‌تای له سـاڵی 2003 وه نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی جۆری H5N1 له ئاسیا سه‌ری هه‌ڵداوه و به جیهاندا بڵاوبۆته‌وه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له چین توشی بوون گه‌یشته 23 كه‌س.
هاوكات ڕێـكخراوی جیهانی بۆ ته‌ندروستی ئاژه‌ڵ كه بنكه‌كه‌ی له پاریسه ڕایگه‌یاند كه‌وا بڵاوبوونه‌وه‌یه‌كی نوێی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی ڤایرۆسی جۆری H5N1 له كێڵـگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ڕدا له ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ڕانجوونی پایته‌ختی بۆرما به‌دی كراوه.
له لایه‌كی تر و هه‌ر له ئاسـیا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ڤێتنام ڕایانگه‌یاندووه كه‌وا هه‌رچه‌نده بڵاوبوونه‌وه‌یه‌كی نوێی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له باكوری وڵات‌دا ڕوویداوه، به‌ڵام ئه‌وان بڕیاریان داوه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه‌ی كه پـێشـتر له‌سه‌ر مراوی و قاز دایانـنابوو لابه‌رن.
ڤێتنام ڕایگه‌یاندووه هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێـكی گه‌وره‌ی كوتانی په‌له‌وه‌ڕ ده‌كات. پـێشـتر حاڵه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له ڤێتنام له ڕێـگای له‌ناوبردنی په‌له‌وه‌ڕ و كوتان كۆنتڕۆڵ كراوه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه به‌پـێی ڕێـكخراوی ته‌ندروستی جیهانی زیاتر له 270 حاڵه‌تی توشبوونی مرۆڤ به نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی ڤایرۆسی جۆری H5N1 له جیهاندا ڕوویداوه، وه بووه‌ته مایه‌ی مردنی 167 كه‌س.