جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا دیـك چه‌ینی ده‌ڵێت واشـنتۆن ده‌یه‌وێت له ڕێـگای
دیبلۆماسـیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكات، به‌ڵام ده‌شـڵێت هه‌موو بژاره‌كان له به‌رده‌سـتدایه بۆ ڕێـگه‌گرتن له‌وه‌ی تاران بـبێته خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كی.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری ئوسـترالیا جۆن هاوارد ڕۆژی شه‌ممه له شـاری سیدنی، به‌ڕێز چه‌ینی گوتی حكومه‌تی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپـیـیه‌كان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كاری كردووه بۆ قایلكردنی ئێران به‌وه‌ی واز له به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بهێنێت. وه گوتیشی هێشـتا دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێـكی ئاشـتیانه‌ی كێشه‌كه په‌سه‌ند ده‌كرێت.
چه‌ینی گوتیشی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێران بـبێته هێزێـكی ناوه‌كی.
ڕۆژی هه‌ینیش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس گوتی ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه ڕه‌نگه چاره‌سه‌رێـكی دیبلۆماسی بۆ كێشه‌كه سه‌ربگرێت ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له به‌ره‌و ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران‌دا به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه.
بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌ر پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشـه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیا له له‌نده‌ن كۆبـبنه‌وه به‌مه‌به‌ستی وتووێـژكردن له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڕاگرتنی كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم له‌لایه‌ن تارانه‌وه.
پـێشـتر ڕۆژی پـێنجشه‌ممه ئاژانسـی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم گوتی هه‌رچه‌نده ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوای له ئێران كردووه كاره‌كانی پـتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت به‌ڵام به پـێچه‌وانه‌وه ئه‌و وڵاته په‌ره به كاره‌كانی پـیتاندن ده‌دات.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و چه‌ندین وڵاتی تر له‌و باوه‌ڕه‌دان ئێران هه‌وڵی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات.