كۆماریـیه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی سـێناتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕێـگه‌یان له ده‌سـتپـێـكردنی مشـتومڕێـك گرت كه بۆ مه‌به‌سـتی ده‌ركردنی بڕیارێـك بوو كه تیایدا
پلانه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش بۆ ناردنی هێزی زیاتر بۆ عێراق ڕه‌تبكه‌نه‌وه.
56 ده‌نگ له به‌رامبه‌ر 34 ده‌نگ پشـتیوانیان له ده‌سـتپـێـكردنی ئه‌م مشـتومڕه كرد، به‌ڵام به‌پـێی یاسای ئه‌نجومه‌نی سـێنات بۆ په‌سه‌ندكردنی هه‌ر كار و بڕیارێـك پـێویسته به لایه‌نی كه‌م 60 سـێناتۆر پشـتیوانی لێ بكات، بۆیه به‌هۆی كه‌می 4 ده‌نگ ڕێـگه له به‌رده‌م سـازدانی ئه‌م مشتومڕه گیرا.
ڕێبه‌ری زۆرینه له ئه‌نجومه‌نی سـێنات هاری ڕید كه سـێناتۆری ویلایه‌تی نیڤاداشه و سه‌ر به دیموكراته‌كانه گوتی هه‌رچه‌نده داواكه په‌سه‌ند نه‌كرا، به‌ڵام ئه‌م ده‌نگدانه نیشـانی ده‌دات كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سـێنات له دژی پلانه هه‌ڵه‌كه‌ی سه‌رۆك بوشن.