کۆنده‌لیزا رایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئیسرائیله تاوه‌کو له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌کانی فه‌له‌ستینی‌یه‌کان و ئیسرائیلی‌یه‌کاندا کۆببێته‌وه له پێناو بوژانه‌وه‌ی ووتوێژه‌کانی ئاشتی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه‌دا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلی تزیپی لیڤینی کۆبۆوه. له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌شدا به جودایی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆڵؤمه‌رت و به‌ڕێز عه‌باس‌دا کۆده‌بێته‌وه.
خانم رایس به نیازه کۆبونه‌وه‌یه‌کی سێ لایه‌نی له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ئه‌نجام بدات له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فه‌له‌ستینی‌یه‌کان مه‌حمود عه‌باس و سه‌رۆکی ئیسرائیلی‌یه‌کان ئێهود ئۆڵمه‌رت له ئورشه‌لیم- ئه‌لقودس.
هه‌ر له ڕۆژی شه‌ممه‌دا، یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆکی فه‌ڵه‌ستینی گوتیان داوایان له شانده ئه‌مه‌ریکی‌یه‌که کردووه که بوار به حکومه‌تی نوێی یه‌کگرتووی فه‌له‌ستینیش بده‌ن.
کاربه‌ده‌ستان به ڕۆژنامه‌وانانیان گوتووه که‌وا به‌ڕێز عه‌باس به ده‌یڤد وێڵچ ی نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌که‌ی گوتووه ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی فه‌له‌ستینی فه‌تح و حه‌ماس پێی گه‌یشتوون باشترین ڕێکه‌وتنه که هه‌ردوولا توانیبێتیان له‌سه‌ری ڕێبکه‌ون.
به‌ڵام ئه‌م حکومه‌ته هاوبه‌شه نوێیه به تایبه‌تی ئاماژه‌ی نه‌داوه به‌وه‌ی که دان به بوونی ئیسرائیل‌دا ده‌هێنێت یان نا و ئه‌مه‌ش مه‌رجێکه که واشنتۆن داخوازی ده‌کات.
له لایه‌کی دیکه، خانم رایس گوتویه‌تی ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ی له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت بریتی ده‌بێت له گفتوگۆیه‌کی ناڕه‌سمی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کان له پێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ی خانم رایس دوا به دوای ئه‌و ڕێکه‌وتنه دێت که لایه‌نه فه‌له‌ستینی‌یه‌کان له‌سه‌ری ڕێکه‌وتن له 8 ی مانگی فێبریوه‌ری‌دا به یارمه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودییه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا کۆنده‌لیزا رایس به نیازیشه له پاشدا سه‌ردانی ئوردن بکات و له پاشدا به‌ره‌و به‌رلین به‌ڕێ ده‌که‌وێت به مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له کۆبونه‌وه‌یه‌کی چوارقۆڵی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. لایه‌نه به‌شداربووه‌کانیش بریتین له ئه‌مه‌ریکا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ڕووسیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا.