دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ده‌سـتیانكردووه به مشـتومڕكردن له‌سه‌ر به‌رنوسی بڕیارێـك بۆ دژایه‌تیـكردنی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك بوش كه بۆ ناردنی هێزی زیاتری ئه‌مریكایه بۆ عێراق.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نانسی پلوسی گوتی گه‌لی ئه‌مریكا له مه‌سه‌له‌ی عێراق باوه‌ڕی به سه‌رۆك بوش نه‌ماوه و داوای گرتنه به‌ری ڕێوشوێنی نوێ ده‌كه‌ن. گوتیشی پـێشتر چوار جار ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق زیادكراوه به‌ڵام ته‌نها هه‌ر بۆته مایه‌ی زیادبوونی توندوتیژی.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت مشـتومڕ له‌سه‌ر بڕیاره‌كه به درێژایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وامبێت، وه له‌وانه‌یه ڕۆژی هه‌ینی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت. ئه‌و بڕیاره كه ده‌سه‌ڵاتی یاسایی داسه‌پاندنی نیـیه، دژی به‌رنامه‌ی سه‌رۆك بوشه بۆ ناردنی زیاتر له 20 هه‌زار سه‌ربازی هێزی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكایه بۆ عێراق. هه‌روه‌ها به‌رنوسی بڕیاره‌كه پـشتیوانی بۆ ئه‌و هێزانه دووپات ده‌كاته‌وه كه ئێسـتا له عێراقن.
هه‌فته‌ی ڕابردوو كۆماریـیه‌كان توانیـیان پـێشی مشـتومڕ له‌سه‌ر بڕیارێـكی له‌و وێنه‌یه له ئه‌نجومه‌نی سـێناتۆران بگرن، به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌م بڕیاره به ئاسانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند بكرێت.
ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆماریـیه‌كان ده‌نگیان خسـتۆته پاڵ ده‌نگی دیموكراته‌كان وه‌ك لایه‌نگری به‌رنوسی بڕیاره‌كه.
تۆم لانتۆس كه نوێنه‌رێـكی سه‌ر به دیموكراته‌كانه گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق شه‌ڕی تێرۆریزم ناكات به‌ڵـكو هه‌وڵی ناوبژیوانی له شه‌ڕێـكی ناوخۆیی ده‌دات كه پنچینه‌كه‌ی ئاینیـیه.
كۆشـكی سـپی ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره كه ده‌سه‌ڵاتی یاسایی بۆ جێبه‌جێـكردن نیـیه ناتوانێت وا له سه‌رۆك بوش بكات له بڕیاره‌كه‌ی پاشـگه‌ز ببێته‌وه.