له‌سه‌ر ڕێگایه‌کی شاخاوی باکوری لوبنان، دوو پاسی نه‌فه‌رهه‌ڵگر ته‌قیونه‌ته‌وه. به پێی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئێدوارد یه‌رانیان له به‌یروت، ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌کان ته‌نها چه‌ند خوله‌کێکیان جیاوازبووه.
پارچه ئاسنی قوپاو و چه‌ماوه و کوشنه دڕاوه‌کانی ئه‌و پاسانه له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگا قیرتاوه خوێناوییه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه که‌وتبوو له کاتێکدا که کارمه‌ندانی فریاگوزاری هه‌وڵی هێنانه ده‌ره‌وه‌ی قوربانیه‌کانیان له‌و دوو پاسه‌و نزیکه‌ی 12 ئۆتۆمبیلی تری ناوچه‌که ده‌دا.
سه‌ربازه‌کانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی چوارده‌وری شوێنی ته‌قینه‌وه‌کانیان گرت که له ناوچه‌ی شاخاوی بیکفایه له باکوری به‌یروت ڕوویدا. یه‌کێک له شایه‌تحاڵه‌کان گوتی زۆر به خێرایی گه‌یشته شوێنی ته‌قینه‌وه‌که و چاوی به ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکی زۆر که‌وت که به‌و ناوچه‌یه‌دا بڵاوبوونه‌وه و هه‌ندێکیان گیانیان له ده‌ستدا بوو بوو و هه‌ندێکی تریشیان بریندار بووبوون. ئه‌م شایه‌تحاڵه هه‌وڵی یارمه‌تیدانی دوو قوربانی دابوو که برینداربوون و لاقیان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌که په‌ڕی بوو.
که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی LBC لوبنانی ڕایگه‌یاند که‌وا له ئه‌نجام دوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی که ته‌نها چه‌ند خوله‌کێکیان جیاواز بووه و له کاتی ده‌ستپێکردنی کاری ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی له به‌یانیدا ڕوویداوه، به لایه‌نی که‌مه‌وه ده‌یان بریندار گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌کانی ناوچه‌که.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆی لوبنان حه‌سه‌ن سه‌باح گوتی ته‌قینه‌وه‌کان ئامانجیان ئه‌و خه‌ڵکه ئاساییانه بووه که به‌ره‌و سه‌ر کاره‌کانیان به‌ڕێکه‌وتوون. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که‌وا لێکۆڵینه‌وه له ئارادایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌رپرسانی ته‌قینه‌وه‌کان.