له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت له به‌رزترین ئاستی حكومه‌تی ئێرانیـیه‌وه فه‌رمان دراوه به‌وه‌ی بۆمبی پـێشـكه‌وتووی لاڕێ بدرێت به یاخیبووان له عێراق.
به‌رپـرسـێـكی باڵای به‌رگری ئه‌مریكی له عێراق ڕایگه‌یاند كه‌وا له سـاڵی 2004 وه هه‌تا ئێسـتا بۆمبی دروسـتكراوی ئێران به‌لایه‌نی كه‌م 170 سه‌ربازی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی له عێراق كوشـتووه.
به‌رپـرسه‌كه كه ناوی خۆی ئاشـكرا نه‌كرد، هێزی قودسی سوپای پاسـدارانی ئێرانی تاوانباركرد به‌وه‌ی ئه‌و بۆمبانه‌ی بۆ توندڕه‌وه عێراقیـیه‌كان ڕه‌وانه كردووه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس گوتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش به‌ڵـگه‌ی له‌به‌ر ده‌ستدایه كه ده‌یسه‌لمێنێت ئێران چه‌ك و ته‌كنه‌لۆژیا به یاخیبووان له عێراق ده‌دات.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی داوایان له ئێران كردووه ده‌ست له‌و كارانه هه‌ڵـبگرێت و چیتر ده‌ست وه‌رنه‌داته كاروباری ناوخۆی عێراق. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش هۆشـداری ئێرانی دا به‌وه‌ی ئیتر له دژی ئه‌و ئێرانیـیانه ده‌جوڵێته‌وه كه له عێراق سه‌ربازانی ئه‌مریكی و عێراقی ده‌خه‌نه به‌ر مه‌ترسی.