ڕۆژی شه‌ممه سـێناتۆری ویلایه‌تی ئیلینۆیز براك ئۆباما به فه‌رمی كاندیدكردنی خۆی وه‌ك دیموكراتێـك بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی سـاڵی 2008 له شـاری
سـپـرینگفیڵدی پایته‌ختی ویلایه‌ت ڕاگه‌یاند.
ئۆباما ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی له شـاری 19 هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌رۆك ئبراهام لینكن ڕاگه‌یاند كه هه‌ر له‌وێ ئۆباما بۆخۆی ڕۆژێـك له ڕۆژان وه‌ك یاسادانه‌ری ویلایه‌ت كاری كردووه، له پـێش ئه‌وه‌ی له سـاڵی 2004 دا وه‌ك سـێناتۆری ئه‌مریكا هه‌ڵببژێردرێت.
له په‌یامێـكی ڤیدیۆیـیدا كه ڕۆژی هه‌ینی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، به پـشـتیوانیـكه‌رانی گوتووه ئه‌وان ده‌ست به قۆناغێـكی نوێ ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستكه‌وتنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان.
له پاش ئه‌م ڕاگه‌یاندنه ئۆباما سه‌ردانی ویلایه‌تی ئایاوا و نیو هامشه‌ر ده‌كات كه له‌م دوو ویلایه‌ته بژارده سه‌ره‌تایـیه‌كانی پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردن ده‌ست پـێده‌كات.
ئۆباما ڕووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌كی زۆر له كاندیده دیموكراته‌كان ده‌بێته‌وه له‌و هه‌وڵه‌یدا بۆ ئه‌وه‌ی بـبێت به یه‌كه‌م ئه‌مریكی به ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقی بۆ كۆشـكی سـپی هه‌ڵببژێردرێت له نێو ئه‌و كاندیدانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه سـێناتۆری شـاری نیویۆرك هیله‌ری كلنتۆنه.
باراك ئۆباما ته‌مه‌نی 45 سـاڵه و له‌دایكبووی دورگه‌ی هاوایه و باوكی به ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقیـیه و خه‌ڵكی وڵاتی كینیایه و دایكی سـپی پێسـتێـكی ئه‌مریكیـیه.