له‌م دواییانه‌دا 6 ئیمامی موسوڵمانی ئه‌مریکایی له هێڵی ئاسمانییه‌کان ده‌رکراون، پاش ئه‌وه‌ی کارمه‌ندانی هێڵه ئاسمانییه‌که و هه‌ندێ له گه‌شتیاره‌كانیان ڕایانگه‌یاند ئه‌وان به‌شێوه‌کی گومان لێکراو هه‌ڵسوکه‌وتیان کردووه. ئه‌و ئیمامانه‌ی که هه‌مویان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی موسوڵمانانی ئه‌مریکا کار ده‌که‌ن، ده‌ڵێن ئه‌وان بێ تاوانن له هه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتێکی نا ئاسایی و ده‌رکردنیان له‌و هێڵه زیاد بونی "ترس و جیاوازیكردن"ی ڕاسته‌وخۆ دژ به موسڵمانه‌کان له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا نیشان ده‌دات.
به هه‌رحاڵ شاره‌زایانی ئاسایش و که‌سانی تر له‌م وڵاته ده‌ڵێن که ڕه‌فتاری به ئاگای ئه‌مریکاییه‌کان له‌م بار‌و دۆخه‌دا جێگا‌ی تێگه‌یشتنه له سه‌ر ڕۆشنایی داواکاری گشتی بۆ به‌هێزکردنی ڕێنوماییه‌كانی دژ به تیرۆر دوابه‌داوای هێرشه‌که‌ی ئه‌لقاعیده بۆ سه‌ر نیویۆرک و واشنگتۆن له ساڵی 2001 دا.
ئه‌و ڕووداوه له مانگی 11 دا ڕوویدا. ئه‌و 6 مامۆستای ئاینییه که په‌روازی ناوخۆییان هه‌بوو( له ولایه‌تی میناسۆتا وه بۆ ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا ) گیران پاش ئه‌وه‌ی سه‌رنشینێک هه‌واڵی دابوو که گوێی لێیان بووه ڕه‌خنه‌یان له شه‌ڕی ئه‌مریکا له ئێراق گرتووه و به توڕه‌یش قسه‌یان کردوه له نزیکی ده‌رگای چونه‌ژوره‌وه‌ی فڕۆکه‌که. ئه‌و ئیمامانه ده‌ڵێن ئه‌و ووتانه ڕاست نین و ئه‌وان ته‌نها به‌ر له هه‌ستانی فڕۆکه‌که پێکه‌وه نوێژیان کردووه. ئیمامه‌كانیش پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگای موخابه‌راتی و پۆڵیسه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کرا ئازاد کران.
گروپه ئیسلامییه‌کان داوای لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ڕوداوه‌که کردووه. زۆربه‌ی ئه‌مریکاییه موسوڵمانه‌کان ده‌نگی نیگه‌رانییان به‌رز کردۆته که ڕه‌نگه کارمه‌ندانی فڕۆکه و سه‌رنشینه‌کان هه‌ڵوێستی جیوازیكردنیان له دژییان وه‌رگرتبێت له سه‌ر بنه‌مای کڵێشه‌ی ئیسلام و ئاینه‌که‌یان.
که‌سانی تر ده‌ڵێن ئه‌و ڕووداوه له ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنی لاوازی ئیمامه‌کانه‌وه و گوێ پێنه‌دان به گه‌شتیاره هاوشانه‌کانیان وه ڕوویداوه. ئه‌وانه‌ی که کۆک نین له‌گه‌ڵ ناڕه‌زای ده‌ربڕینی موسوڵمانه‌کان ده‌ڵێن هێڵه ئاسمانی‌یه‌کانی ووڵاته‌یه‌كگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به پێی مه‌زه‌نده له هێرشه تیرۆرستی‌یه‌کانی 11 ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2001 وه تا ئێستا دوو ملیار و نیو سه‌رنشینیان گواستۆته‌وه. به‌بێ ڕێگه‌دان به جیاوازی کردن له نێوان كه‌سانی سه‌ر به گروپ و لایه‌نی نه‌ژاد و ئاینه جیاجیاکانه‌وه.
سێت ستۆده‌ر له ئینستیتیوتی ڕێبازی ئاسایشی نیشتیمانی له زانکۆی جۆرج واشنگتۆن گوتی به‌دواداچوونی زیاتری نه‌ژادی له‌لایه‌ن ده‌زگاکانی فیدڕاڵی وه قه‌ده‌غه کراوه و ته‌نها ئیسلامییه ڕادیکاڵه‌کانن که ده‌یانه‌وێت زیانی زۆر به ووڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بگه‌یه‌نن. ئه‌و گوتی "ئێمه ده‌زانین که ئه‌لقاعیده ڕێکخراوێکی ئیسلامییه و جیهادی له‌سه‌ر ووڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕاگه‌یاندووه، هه‌روه‌ها شتێکی بێ مانا ده‌بێت ئه‌گه‌رهه‌ر تاکێک له سکۆتله‌نده‌وه بێت، فڕۆکه‌که ڕاگرین به‌بیانوی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده.
سێت ستۆده‌ر ده‌ڵێت زۆر گرنگه نیشان بده‌ین که ووڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا شوێنێکی پێشوازیکه‌ره له عه‌ره‌ب و موسوڵمانان. ده‌ڵێت هه‌ندێ نیگه‌رانی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ووڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا شێوه‌ی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات وه‌کو شوێنێک که خه‌ڵکی به یه‌كسانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت. به بڕوای من گرنگترین شت له شه‌ڕی دژ به تیرۆر دا ئه‌وه‌یه که سه‌نگ بخرێته سه‌ر گۆڕینی بیروڕای خه‌ڵکانی ئاسایی له جیهانی عه‌ره‌ب و ئیسلامی دا بۆ ڕه‌ت کردنه‌وه بوون بۆ ئه‌لقاعیده، ئه‌مه‌ش له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگایه‌کی سینگ فراوان که هێرش نه‌کاته سه‌ر خه‌ڵکانی تر له‌سه‌ر بنچینه‌ی نه‌ژاد ، ڕه‌گه‌ز یان ئاینی.
" وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتیمانی و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌مریکا کۆتای‌یان هێنا به ڕاهێنانێکی تایبه‌ت بۆ 45 هه‌زار کارمه‌ندی ئاسایشی فڕۆکه‌خانه، که تیایدا که‌لتوری ئیسلامی په‌یوه‌ندیدار به حه‌ج و کۆچی ساڵانه‌ی حاجی یه‌کان بۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه فێر بوون. هه‌روه‌ها هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌که لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی مانگی 11 ده‌که‌ن.