پۆلیسی عێراقی گوتویه‌تی هێرشبه‌رێكی خۆكوژ له نزیك بنكه‌یه‌كی پۆلیس له شاری كه‌ركوك خۆی ته‌قاندۆته‌وه و به پێی په‌یامنێرمان یه‌حیا به‌رزنجی له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا به لایه‌نی كه‌مه‌وه10 كه‌س كوژراون و زیاتر له 50 كه‌سی دیكه بریندار بوون.
كربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له ناوچه‌یه‌كی دانیشتووی شیعه ئاینزاكان له به‌غدا 15 كه‌س كوژراون و زیاتر له 30 كه‌س بریندار بوون.
ته‌قینه‌وه‌كه ڕۆژی چوارشه‌ممه له بازاڕێكی گه‌ڕه‌كی شاری سه‌در له پایته‌ختی عێراقی ڕوویدا،
پۆلیسی عێراقی گوتویه‌تی هێرشبه‌رێكی خۆكوژ له نزیك بنكه‌یه‌كی پۆلیس له شاری كه‌ركوك خۆی ته‌قاندۆته‌وه و به پێی په‌یامنێرمان یه‌حیا به‌رزنجی له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا به لایه‌نی كه‌مه‌وه10 كه‌س كوژراون و زیاتر له 50 كه‌سی دیكه بریندار بوون.
له شارۆچكه‌ی ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ی باشوری به‌غدا، ژماره‌یه‌ك گولله هاوه‌ن بۆ ناوچه‌یه‌كی دانیشتوانی سیڤیڵی هه‌ڵدراوه و بۆته هۆی كوشتنی ژنێك. هاوكاتیش ده‌سه‌ڵاتداران ته‌رمی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسیان له ناوچه‌كه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاندووه كه‌وا له میانه‌ی شه‌ڕوپێكدادانێكی پارێزگای ئه‌نبار 2 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژراون.
له‌شكری ئه‌مه‌ریكی گوتویه‌تی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له میانه‌ی چه‌ند هه‌ڵمه‌تیك‌دا كه ڕۆژی چوارشه‌ممه له سه‌رانسه‌ری عێراق‌دا ئه‌نجامیانداوه 28 گومانلێكراوی تیرۆریستیان ده‌ستگیركردووه.
رۆژی سێشه‌ممه‌ش، له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌ی كرانه سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی پایته‌خت زیاتر له 100 كه‌س كوژران و 70 كه‌س .له‌و قوربانیانه به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌ی زانكۆی موسته‌نسرییه گیانیان له ده‌ستدا.
سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكیش گوتی ئه‌و هێرشانه له لایه‌ن تیرۆریستان و سه‌دامی‌یه‌كانه‌وه ئه‌نجامدراون.