گه‌واهده‌ران له مه‌قادیشۆی پایته‌ختی سـۆماڵه‌وه ده‌ڵێن به‌هۆی شه‌ڕ و پـێـكدادانی نێوان
چه‌كداران و هێزه‌كانی حكومه‌ت به پاڵـپـشتی ئه‌ثیوپـیا به‌لایه‌نی كه‌م 3 كه‌س كوژراون.
دانیشـتوان ده‌ڵێن سه‌ره‌تا ڕۆكێت گیراوه‌ته كاروانێـكی له‌شـكریـیه‌وه و پاشـان بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر شه‌ڕ ڕوویداوه.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن 2 ماشێن له‌و بۆسه‌یه‌دا تێـكشـكاوه.
ڕوون نه‌بۆته‌وه كێ ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجامداوه. پاشـان هێزه‌كانی حكومه‌ت و ئه‌ثیوپـیا ده‌ستیان به پـشـكنینی ماڵ به ماڵی ناوچه‌كه كردووه بۆ گه‌ڕان به دوای هێرشبه‌ره‌كان و چه‌كه‌كانیان.
هاوكات حكومه‌تی كاتی سـۆماڵ بڕیاری داخسـتنی 4 سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌واڵی له مه‌قادیشۆ داوه.
كاربه‌ده‌سـتان ڕۆژی دووشه‌ممه ئاگاداریـیه‌كیان بڵاوكرده‌وه، وه تیایدا داوا له كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره و سێ ئیسـتگه‌ی ڕادیۆی ناوخۆیی ( شـابیل، قورئانی پـیرۆز هارۆت) ده‌كه‌ن كه ده‌ستبه‌جێ دایبخه‌ن.
گوته‌بێژێـكی حكومه‌تی سـۆماڵی به ناوی عه‌بدولڕه‌حمان دیناری گوتی پـێویسته ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن مۆڵه‌ت وه‌ربگرن, وه له گه‌یاندنی هه‌واڵه‌كانیشدا وریا بن هه‌واڵی نادروست بڵاو نه‌كه‌نه‌وه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه له ڕۆژی شه‌ممه‌وه حكومه‌تی كاتی سـۆماڵ بۆ ماوه‌ی 3 مانگ باری نائاسایـیان له وڵاته‌كه‌دا ڕاگه‌یاند.