حكومه‌تی عێراقی ده‌ڵێت دوو یاریده‌ده‌ری نزیكی سه‌رۆكی پێشووی عێراقی سه‌دام حوسه‌ینیان له سێداره‌داوه به‌هۆی ئه‌و ڕۆڵه‌ی له كوشتی زیاتر له 148 شیعه ئاینزای گوندی دوجه‌یل بینیویانه له ساڵی 1948دا.
ووته‌بێژێكی عێراقی عه‌لی ئه‌لده‌باغ پشت ڕاستی كردۆته‌وه كه‌وا زڕبڕای سه‌دام به‌رزان ئه‌لتكریتی و سه‌رۆكی پێشووی دادگای شۆڕشی عێراقی عه‌واد حه‌مه‌د ئه‌لبه‌نده‌رییان له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا له سێداره‌داوه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به‌رزان سه‌ری له له‌شی بۆته‌وه و ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكه كه‌م ڕووده‌دات و به كرداری خودایان داناوه.
زاوای به‌رزانیش له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی ته‌له‌فزیۆنی عه‌ره‌بی ئه‌لجه‌زیره، توڕه‌یی خۆی نیشانداوه و سه‌رزه‌نشتی شیعه‌كانی عێراقی كرد به‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كی نه‌ژادییان ئه‌نجامداوه و تاوانباری كردن به‌وه‌ی تۆڵه له موسوڵمانه سونه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
جێی باسه، ئه‌م له سێداره‌دانانه له دوو هه‌فته له دوای له سێداره‌دانی سه‌دام هات كه له 30 مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2006 دا ئه‌نجامدرا له‌سه‌ر تاوانه‌كانی دوجه‌یل و بووه مایه‌ی نیگه‌رانی و ڕه‌خنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.