بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 سـاڵـێـك و ئه‌شـتوانم بشڵـێم زیاتریش ژماره‌یه‌ك فه‌رهه‌نگی
تایبه‌ت بڵاوكراونه‌ته‌وه، كوردی- ئینگلیزی و یان ئینگلیزی- كوردی و هه‌روه‌ها به زمانی تریش.
یه‌ك له‌و فه‌رهه‌نگانه كه له سـاڵی 2006 دا چاپكراوه فه‌رهه‌نگی ئازادی دكتۆر حه‌مه ڕه‌شـید قه‌ره‌داخی‌یه.
به ڕای زۆر له‌و كه‌سـانه‌ی قسـه‌م له‌گه‌ڵدا كردوون سه‌باره‌ت به‌و فه‌رهه‌نگه هاوڕایـی‌یه‌ك هه‌یه كه ئه‌م فه‌رهه‌نگی ئازادیـیه جیاوازیـیه‌كی تیادا به‌دی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگه‌كانی تردا كه بڵاوكراونه‌ته‌وه.
ئه‌م فه‌رهه‌نگه به‌ری ڕه‌نجی زیاتر له 30 سـاڵی كاركردن و شه‌ونخونی دكتۆر حه‌مه ڕه‌شـید قه‌ره‌داخی‌یه كه میوانی ئه‌م جاره‌ی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی بووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 10 خوله‌كه.