وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت ئه‌و 5 ئێرانیـیه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه له هه‌ولێر ده‌ستگیركران دیبلۆماتن و خه‌ریكی كاری یاسایی بوون.
له‌شـكری ئه‌مریكیش ده‌ڵێت لـێـكۆڵه‌ره‌وه‌كان بۆیان ئاشـكرابووه كه‌وا ئه‌و ده‌سـتگیركراوانه په‌یوه‌ندیـیان به هێزی قودسی سـوپای پاسـدارانی ئێرانیـیه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ی كۆمه‌كی چه‌ك و پاره‌ی یاخیبووان له عێراق ده‌كات.
گوته‌بێژی ئێرانی محه‌مه‌د عه‌لی حوسه‌ینی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گوتی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ئه‌مریكیـیه‌كان داویانه‌ته پاڵ ئه‌و ئێرانیانه ڕاست نیـیه و ئامانج لێـی هێنانی پاساو بۆ ئه‌و كرداره له‌شـكریه‌یان. داواشی له ئه‌مریكیـیه‌كان كرد ئه‌و پـێنج ئێرانیـیه ئازاد بكه‌ن.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌و ئێرانیانه ڕۆژی پـێنجشه‌ممه و له هێرشـێـكی ئه‌مریكی بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك له شـاری هه‌ولێر ده‌سـتگێر كران. حكومه‌تی عێراقی ده‌ڵێت باڵه‌خانه‌كه نوسـینگه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ئێران بووه و له‌وه‌شـدا بووه بـبێته كونسـڵخانه.
له پـێشـهاته‌یه‌كی تردا، له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هێزه عێراقیـیه‌كان 3 یاخیبوویان له شـارۆچكه‌ی به‌له‌دی زۆرینه شـیعه له باكوری به‌غدا ده‌سـتگیر كردووه له‌و كاته‌ی له مزگه‌وتێـك كۆده‌بوونه‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش سه‌ربازانی ئوسـترالی ته‌قه‌یان له شـۆفێری ئۆتۆمبیلێـكی بار كردووه و كوشـتویانه له‌و كاته‌ی كه له خاڵـێـكی پـشـكنینی نزیك باڵـیۆزخانه‌ی ئوسـترالیادا نه‌وه‌سـتاوه.
به‌رپـرسێـكی به‌رگری ئوسـترالیا به ناوی مارك ئیلیۆت ده‌ڵێت ئه‌و شۆفێره‌ی كه له كاتێـكی زووی ڕۆژی شه‌ممه‌دا كوژرا ده‌ركه‌وتووه كۆنتراكته‌رێـكی نێوده‌وڵه‌تی بووه و له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كاری كردووه. گوتیشی لـێـكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌سـتیپـێـكردووه.