سه‌رۆك بوش و ئه‌ندامانی سه‌ره‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی له‌میانه‌ی زنجیره‌یه‌ك
ڕاگه‌یاندندا به‌رگری له سـتراتیـژی نوێی ڕاگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆك بوش ده‌كه‌ن.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه و له‌میانه‌ی ئاماده‌بوونی كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سـێناتۆران، خانم ڕایس گوتی زیادكردنی ژماره‌ی هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ئه‌وه‌ی دوێنی ڕاگه‌یه‌ندرا و هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و زیادكردنه‌شـدا هه‌وڵه دیبلۆماتیـیه‌كانیش په‌ره‌ی پـێده‌درێت. هه‌روه‌ها گوتیشی عێراقیـیه‌كان ده‌بێت خۆیان به‌رپـرسـیارێتی سه‌قامگیری ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان بگرنه ئه‌سـتۆ، هاوكات داواشی له سوریا و ئێران كرد كۆتایی به ده‌سـتێوه‌ردان و نائارامـكردنی ناوچه‌كه بهێنن.
له گوتارێـكی ته‌له‌فیزیۆنیدا بۆ ئه‌مریكایـیه‌كان چوارشه‌ممه سه‌رۆك بوش پلانی ناردنی زیاتر له 20 هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكایی بۆ عێراق ڕاگه‌یاند، وه مه‌به‌ست له‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆك بوش نه‌هێشـتنی كاری توندوتیژیـیه له عێراق. هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش له گوته‌كه‌یدا گوتیشی حكومه‌تی عێراقی به‌ڵێنی كۆنترۆڵـكردنی توندوتیژی ئاینزایی داوه، به‌ڵام سه‌رۆك بوش هۆشـیاری دا كه به‌ڵێن و هاوكاری ئه‌مریكا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بۆ هه‌تاهه‌تا نابێت و سـنوری ده‌بێت.
جۆزێف بایدن سـێناتۆری دیموكراته‌كان و سه‌رۆكی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سـێناتۆران، سـتراتیژی سه‌رۆك بوشی به‌وه ناوزه‌ند كرد كه سـتراتیژیـیه‌كه چاره‌سه‌ری ڕه‌وشی عێراق ناكات به‌ڵـكو به سـتراتیژیـیه‌كی هه‌ڵه‌ی له‌قه‌ڵه‌م دا.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه پـشـتگیری گشتی بۆ جه‌نگی عێراق له كه‌مبوونه‌وه‌دایه و هه‌روه‌ها ڕابه‌رانی دیموكرات كه له‌نێو كۆنگرێسدا زۆرینه‌ن به توندی ڕه‌خنه‌یان له پلانی سه‌رۆك بوش بۆ ڕه‌وانه‌كردنی له‌شـكری زیاتری ئه‌مریكایی بۆ عێراق گرتووه.