كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له شاری كه‌ربه‌لای باشوری عێراق هێرش كراوه‌ته سه‌ر پاسێك كه كۆمه‌ڵێك حاجی شیعه ئاینزای تیادا بووه و له عه‌ره‌به‌ستانی سعودییه گه‌ڕاونه‌ته‌وه. له ئاكامی ئه‌م هێرشه‌شدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 9 كه‌س كوژراون و 14 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی چوارشه‌ممه به لایه‌نی كه‌مه‌وه 4 كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له شاری ته‌له‌عفه‌ر.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن به لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌ك كه‌س كوژراوه و سێ كه‌سی دیكه برینداربوون كاتێك ئۆتۆمبیلێكی بۆمب چێنراو له نزیك به‌نزیخانه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی مه‌حمودییه له
باشوری پایته‌ختی عێراقی ته‌قیه‌وه.
له شاری كه‌ركوكی باكوری عێراقیش، ئۆتۆمبیلێكی بۆمب چێنراو له ناوه‌ندی شاره‌كه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه. په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا یه‌حیا به‌رنجی له شاری كه‌ركوكه‌وه پێمان ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا له ئاكامی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌دا سێ كه‌س بریندار بوون.
له لایه‌كی دیكه، سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاندووه كه‌وا له سێداره‌دانی دووان له ده‌ستوداره‌كه‌ی سه‌دام حوسه‌ین، به‌رزان ئه‌لتكریتی و عه‌واد ئه‌لبه‌نده‌ر ده‌بێت دوابخرێن.
كاربه‌ده‌ستانی عێراقیش ده‌ڵێن ده‌بێت ئه‌و دووانه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له سێداره بدرێن. به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ڕۆژی ئه‌نجامدانی له سێداره‌دانه‌كه دیاری نه‌كراوه.
جێی باسه، هه‌ردوو كاربه‌ده‌ستی پێشووی عێراقی له‌گه‌ڵ سه‌دام حوسه‌ین و به‌هۆی كوشتنی 148 موسوڵمانی شیعه ئاینزای گوندی دوجه‌یل له ساڵی 1982 دا سزای مردن به سه‌ریاندا چه‌سپێندرا.