مه‌ترانی وارشۆ، سـتانسلۆ وێـڵـگس كه به‌م دوایـیه بۆ ئه‌و ئه‌ركه ده‌ستنیشـان كرابوو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌ستی له‌كار كێشـایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی دانی نا به‌وه‌ی سـیخوڕی كردووه
بۆ ده‌زگاكانی سـیخوڕایه‌تیـكردنی سه‌روه‌ختی كۆمۆنیستی پـۆڵه‌ندا.
ڤاتیكانیش داوای لێ كردووه بۆ ئێسـتا له كاره‌كه‌یدا بمێنێته‌وه تاوه‌كو كه‌سـێـكی دیكه شـوێنی ده‌گرێته‌وه.
سابینا كاستلفرانكۆ، په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا له ڕۆما ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه، وه هاوكارمان وریا كاڵێ وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه.