ده‌یان هه‌زار كه‌سی لایه‌نگری بزوتنه‌وه‌ی فه‌تحی فه‌له‌ستینیـیه‌كان له یاریگای سه‌ره‌كی غه‌ززه كۆبوبوونه‌وه وه‌ك نیشاندانی پـشـتیوانی بۆ مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی
فه‌له‌سـتینیـیه‌كان.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ئه‌و خۆپـیشـاندانه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان هاوكات بووه له‌گه‌ڵ 42 هه‌مین سـاڵیادی دامه‌زراندنی ڕێـكخراوی فه‌تحدا، وه به یه‌كێـك له گه‌وره‌ترین نمایشـته‌كانی غه‌ززه داده‌نرێت له چه‌ندان سـاڵدا.
محه‌مه‌د ده‌حلان پـیاوی به‌هێزی ڕێـكخراوی فه‌تح له‌نێو چه‌پڵه‌ڕێزانی ئاماده‌بوواندا گوتارێـكی پـێشـكه‌شـكرد و تیایدا به ئاشـكرایی گاڵته‌ی به ڕێـكخراوی حه‌ماسی ڕكابه‌ری فه‌تح ده‌كرد و ده‌یگوت " ده‌وه‌رن ئه‌گه‌ر ئازان بمكوژن".
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی لایه‌نگرانی فه‌تح دوابه‌دوای یه‌ك هه‌فته‌ی شه‌ڕ و كوشـتاری نێوان لایه‌نگرانی فه‌تح و حه‌ماس هاتووه. چه‌كداره‌كانی هه‌ردوولایان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی غه‌ززه و له كه‌ناری ڕۆژئاواش به یه‌كیاندا داوه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵات.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش مه‌حمود عه‌باس له ڕاگه‌یاندنێـكدا هێزی سه‌ره‌كی له‌شـكری حه‌ماسی به نایاسایی دانا. ڕێـكخراوی حه‌ماسیش ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ڕه‌تكرده‌وه و په‌یمانیشـی دا ژماره‌ی ئه‌و هێزه له‌شـكریـیه‌ی بكاته دوو هێنده واته 12 هه‌زار جه‌نگاوه‌ر.