له سـاڵی 2003 و له‌گه‌ڵ ده‌سـتپـێـكردنی هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنی عێراق به ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌تا ڕۆژی گرتنی به‌غدا و هه‌ره‌سهێنانی ڕژێمی سه‌دام، ژماره‌ی قوربانیـیه‌كانی له‌شـكری ئه‌مریكا نه‌ده‌گه‌یشته 50 كه‌س. به‌ڵام پاش چوار سـاڵ له ئازادكردنی ئه‌و وڵاته به جه‌نگ وێرانبووه ژماره‌ی قوربانیـیه‌كانی له‌شـكری ئه‌مریكی تیایدا گه‌یشته 3 هه‌زار، وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ڕۆژانه به‌هۆی توندوتیژی تیره‌یی و كاری یاخیبووان و تیرۆریستان به‌ده‌یان عێراقیش ده‌كوژرێن.
دیموكراته‌كان ده‌ڵێن هۆی ئه‌م بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش له‌و وڵاته، وه به‌رده‌وام به‌ڵـێنیان ده‌دا به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر زۆرینه له هه‌ردوو خانه‌ی كۆنـگرێسی ئه‌مریكیدا به‌ده‌ستبهێنن ئه‌وا گۆڕانكاری له سـیاسه‌تی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كه‌ن.
ئێسـتا ئاواتی دیموكراته‌كان هاته‌دی و ئه‌وه‌تا كۆنتڕۆڵی كۆنگرێسـیان به‌ده‌سـته‌وه گرت، و ئه‌مریكایـیه‌كان و عێراقیـیه‌كانیش چاوه‌ڕوانی گۆڕانكاریـن.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته هاوكارمان جانی دیلان مێزگردێـكی له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌ڕێزانه سازداوه:
دكتۆر سـامان شـاڵی، سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشـتیمانی كورد له ئه‌مریكا.
دكتۆر كه‌مال ئارتین، شـاره‌زای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 14 خوله‌كه.