سه‌رۆك بوش له پلان داناندایه بۆ ده‌ستنیشـانكردنی فه‌رمانده‌ی له‌شـكری نوێ بۆ سـوپای
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز و واشـنتۆن پـۆست له زاری كاربه‌ده‌سـتانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوشه‌وه بڵاویان كردۆته‌وه كه‌وا سه‌رۆك بوش ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد پـێترایوس ده‌خاته شـوێنی ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج كه‌یسی وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق. هه‌روه‌ها ئه‌دمیڕاڵی هێزی ده‌ریایی ولیه‌م فاڵۆن له‌بری ژه‌نه‌ڕاڵ جۆن ئه‌بی زه‌ید داده‌نێت بۆ پـۆستی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه پـێشـتر ژه‌نه‌ڕاڵ پـێترایوس سه‌رپه‌رشتی هه‌وڵه‌كانی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی كردووه و ئه‌دمیڕاڵ فاڵۆنیش فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شـكری ئه‌مریكایه له ئۆقیانوسی پاسـیفیـك.
به‌ڕێز بوش ده‌ڵێت ڕێبازه نوێـیه‌كه‌ی له عێراقدا كه بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ڕایبگه‌یه‌نێت یارمه‌تی عێراقـیـیه‌كان ده‌دات توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن و درێژه به حوكمڕانی خۆیان بده‌ن و به‌رگری له خۆشـیان بكه‌ن.
به‌پـێی ڕاپـۆرته‌كان ڕه‌نگه ئه‌و ڕێبازه نوێـیه زیادكردنی ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له عێراقدا تیادابێت.
له به‌ره‌ی دیبلۆماسـیشهوه، پـێشـبینی ده‌كرێت باڵیۆزی ئه‌مریكا له پاكسـتان ڕایان كرۆكه‌ر بـبێته باڵیۆزی داهاتووی ئه‌مریكا له عێراق، وه زاڵمای خهلیلزادیش شـوێنی جۆن بۆڵتنی نوێنه‌ری ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بگرێته‌وه.