خێزان و هاوڕێ و دۆستانی سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مه‌ریکی جێراڵد فۆرد ڕۆژی شه‌ممه له واشنتۆنی پایته‌خت کۆبونه‌وه بۆ ڕێزلێنان له گیانی پاکی سه‌رۆکی پێشوو جێراڵد فۆرد. به‌ڕێز فۆرد ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی پێشوو له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمێکی تایبه‌تدا و له دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه‌دا، ته‌رمه‌که‌ی سه‌رۆک فۆرد برایه بینای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران. بڕیاریشه ته‌رمه‌که‌ی تاوه‌کو ڕۆژی سێشه‌ممه له هۆڵی رۆتاندای بینای کۆنگرس دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی گشتی بتوانن بۆ دواجار ته‌رمه‌که‌ی سه‌رۆک فۆرد ببینن و خواحافیزی لێ بکه‌ن.
گرێک گلی و کوڕه ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵه‌که‌ی به ناوی بیوکس له سه‌رمایه‌کی زۆر سادا ده‌له‌رزین و ته‌ماشای ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌یان ده‌کرد و گرێک گوتی "ئه‌م ڕووداوه پارچه‌یه‌که له مێژوو. من پێخۆشحاڵم که به‌شدار بم تیایدا." بیوکس گلیش گوتی " شتێکی خۆشه که بتوانیت به‌شداری بکه‌یت، چونکه هه‌موو که‌سێک ناتوانێت ئه‌م ڕێوڕه‌سمه ببینێت.."
به‌ڕێز فۆرد له مێژووی ئه‌مه‌ریکادا ته‌نها جێگری سه‌رۆک و سه‌رۆک بوو که به بێ هه‌ڵبژاردن ئه‌و پۆستانه وه‌ربگرێت. به‌ڕێز فۆرد بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی ویلایه‌تی مشیگانی له کۆنگرس‌دا ده‌کرد. به‌ڵام له ساڵی 1973 دا، سه‌رۆکی ئه‌و کاته‌ی ئه‌مه‌ریکا ریچارد نکس بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆک ده‌ست نیشانی کرد پاش ئه‌وه‌ی سپایرۆ ئاگنیۆ له پۆسته‌که‌ی خۆی کشایه‌وه به‌هۆی ئه‌و تاوانی فڕوفێڵه داراییانه‌ی خرابووه پاڵی.
پاش ساڵێکیش دوای ئه‌و ڕووداوه، به‌رێز فۆرد بووه 38 هه‌مین سه‌رۆکی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دوای ئه‌وه‌ی ریچارد نکسن له پۆسته‌که‌ی خۆی کشایه‌وه پاش ڕوودانی مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی سیاسی واته‌رگه‌یت.
ووته‌بێژی کۆمارییه‌کان له کۆنگرس دێنس هاستهرت گوتی " له هاوینی ساڵی 1974 دا، ئه‌مه‌ریکا پێویستی به شایه‌کی فه‌یله‌سوف یان میرێکی شه‌ڕکه‌ر نه‌بوو، ئێمه پێویستمان به یه‌کێک بوو که برینه‌کانمان ساڕ‌ێژ بکاته‌وه. ئێمه پێویستمان به که‌سێکی ڕاستگۆ و پاک و ئازا هه‌بوو. پێویستمان به جێراڵد فۆرد بوو."
به‌ڕێز فۆرد پاش ماوه‌یه‌کی که‌م له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی له سه‌رۆکی پێشوو ریچارد نکسن خۆش بوو و له‌و کاته‌دا ئه‌و هه‌ڵوێسته دووچاری ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆری کرده‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سیناتۆری کۆمارییه‌کان تێد ستیڤنس ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی چۆن سه‌رۆک فۆرد که‌سێکی بڕیارده‌ر بووه و توانیویه‌تی ئازار و برینه‌کانی ووڵاته‌که‌ی ساڕ‌ێژ بکاته‌وه.
" له کاتێکدا که به‌ڕێز فۆرد سوێندی سه‌رۆکایه‌تی خوارد، ئێمه هه‌موو له بێ باوه‌ڕیدا دهلهرزاین، به‌هۆی ڕه‌خنه‌کانه‌وه خه‌فه‌تبار بووبوین و به‌هۆی گومانه‌کانه‌وه ئیفلیج بووبووین. له پاشدا، سه‌رۆک فۆرد به ده‌نگه نه‌رم و بڕیاردهرییهکهیهوه پێی گوتین " ئێمه ده‌بێت پێکه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆین."
جێی باسه، ڕێوڕه‌سمه‌که‌ی هۆڵی رۆتاندا له ڕۆژی شه‌ممه‌دا بۆ ماوه‌یه‌ک پچڕا پاش ئه‌وه‌ی کۆنگرسمانی پێشووی ویلایه‌تی مشیگان ولیام برومفیڵد له هۆش خۆی چوو و ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌که کرا. له پاشدا، سیناتۆر بڵ فرست گوتی برومفیڵد ته‌ندروستی باشه.
ڕێوڕه‌سمه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه به شێوه‌یه‌کی مۆدێرنانه به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا ڕێز له خواست و ویسته‌کانی سه‌رۆکی پێشوو گیرا بوو.
جێی باسه، پێشبینی ده‌کرێت له پێش به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی پرسه‌که له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا که له که‌نیسه‌ی نیشتمانی کاثیدراڵ له واشنتۆن به‌ڕێوه ده‌چێت، به هه‌زاره‌ها که‌س سه‌ردانی هۆڵی رۆتاندا بکه‌ن و دوا خواحافیزی له سه‌رۆک فۆرد بکه‌ن.