لـێپـرسـراوه باڵاكانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ده‌ڵێن پـێشـبینی ده‌كرێت پـنتاگۆن زیاتر
له 3 هه‌زار سه‌رباز بۆ كوێت ڕه‌وانه بكات تاوه‌كو ئاماده‌بن به‌ره‌و عێراق ڕه‌وانه بكرێن.
به‌ڵام پـێویسـته له‌پـێشـدا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس فه‌رمانی ڕه‌وانه‌كردنی ئه‌و هێزانه مۆر بكات. ئه‌م بڕیاره ڕه‌نگه به‌شـێـك بێت له‌و هه‌نگاوه به په‌لانه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه ده‌نرێت بۆ بنبڕكردنی توندوتیژی تایفی له عێراقدا.
ڕاپـۆرته‌كان ده‌ڵـێن له‌وانه‌یه ئه‌و هێزانه له فۆرت براگی ویلایه‌تی كارۆلاینای باكوره‌وه ڕه‌وانه بكرێن.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڕێز گه‌یتس سێ ڕۆژی له عێراق به‌سه‌ربرد تاوه‌كو سه‌باره‌ت به سـتراتیـژیـیه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی له‌و وڵاته وتووێـژ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده له‌شـكریـیه‌كانی ئه‌مریكا و ڕێبه‌ره عێراقـیـیه‌كان بكات. به‌ڵام ڕۆبه‌رت گه‌یتس نه‌یگوتووه كه‌وا ئه‌و پـێشـنیاری زیادكردنێـكی كاتی ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كات.
له دواترین توندوتیژیـیه‌كانیش له عێراقدا ڕۆژی سێشـه‌ممه هه‌ر به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل و بۆمبی لاڕێ نزیكه‌ی 40 كه‌س كوژراون.
هاوكات له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند شه‌ش سه‌ربازی دیكه‌ی گیانیان له ده‌ستداوه، به‌وه‌ش ژماره‌ی قوربانیـیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌گاته 2978 كه‌س.