فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌ثیوبـیا له هێرشـێـكدا بۆ سه‌ر باره‌گاكانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی سۆماڵی بۆمبارانی دوو فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ره‌كی سـۆماڵـیان كردووه.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن هێرشه ئاسـمانیـیه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه له‌لایه‌ن فڕۆكه مێـگه‌كانی ئه‌ثیوبـیاوه كراوه‌ته سه‌ر ئامانجه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له مه‌قادیشۆ و فڕۆكه‌خانه‌ی بالیدۆگلی كه ده‌كه‌وێته 100 كیلۆمه‌تری ڕۆژئاوای پایته‌خت.
كاربه‌ده‌سـتێـكی ئیسلامیـیه‌كان به ناوی ئیبراهیم حه‌سه‌ن ئادۆ به كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئاسـمانی ئه‌لجه‌زیره‌ی ڕاگه‌یاندووه كه هێرشه‌كان بۆته مایه‌ی بریندار بوونی یه‌ك كه‌س ئه‌ویش ژنـێـك بوو كه كاری پاكردنه‌وه بووه.
له پـێشـهاته‌یه‌كی دیكه‌دا گه‌واهیده‌ران ده‌ڵـێن دوای دوو ڕۆژ له هێرشی ئاسـمانی فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی ئه‌ثـیوبیا، چه‌كداره ئیسلامیـیه‌كان له شـارۆچـكه‌ی گرنگی بێـلێـدویـین له ناوه‌ڕاستی سۆماڵ پاشه‌كشه‌یان كردووه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌ثیوبیا میلیس زیناوی گوتی وڵاته‌كه‌ی ناچاركراوه بـچـێته ناو شه‌ڕه‌كه‌وه پاش ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی سۆماڵ جیهادیان له دژی هێزه‌كانی ئه‌ثیوبیا ڕاگه‌یاند.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌ثیوبیا پـشـتیوانی له حكومه‌تی كاتی سـۆماڵ ده‌كات له‌و شه‌ڕه‌یاندا له دژی گروپی ناسراو به مه‌حاكمی ئیسلامی.