سه‌رچاوه‌یه‌كی پـزیشـكی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێت چه‌ند چه‌كدارێـك به سه‌ختی ئه‌فسه‌رێـكی باڵای ئاسایشـی سه‌ر به سه‌رۆك مه‌حمود عه‌باسـیان بریندار كردووه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه له كامپی كۆچبه‌ری ڕه‌فه‌ح له باشوری كه‌رتی غه‌ززه هێرشبه‌ره‌كان ته‌قه‌یان له حه‌سه‌ن جه‌ربۆ كرد.
هه‌روه‌ها دوو كه‌سی دیكه‌ش له ڕووداوه‌كه‌دا بریندار بوون كه پاسه‌وانێـك و كچێـكی گه‌نج بوون.
كه‌س به‌رپـرسـیارێتی خۆی له هێرشه‌كه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام له‌وه ده‌چێت په‌یوه‌ندی به شه‌ڕی په‌ره‌سه‌ندووی نێوان بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس بێت.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه له‌وه‌ته‌ی سه‌رۆك عه‌باس داخوازی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژا‌ردنه‌كانی فه‌له‌سـتینی پـێش وه‌ختی كردووه گرژی نێوان لایه‌نه نه‌یاره‌كانی فه‌له‌سـتین په‌ره‌ی سه‌ندووه.