شـایه‌تحاڵه فه‌له‌ستینیـیه‌كان ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانی حه‌ماسـدا به یه‌كیان داوه له نزیـك ماڵی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود ئه‌لزه‌هار له شـاری غه‌ززه.
شـایه‌تحاڵه‌كان ده‌شڵـێن پـێده‌چێت ئه‌و شه‌ڕ و پـێـكدادانانه‌ی كه به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی له غه‌ززه هه‌ڵـگیرسـا له‌وانه‌یه ته‌نها له نێوان حه‌ماس و خه‌ڵـكی خۆجێـیدا بێت.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه دوای زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك له توندوتیژی و كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك، ڕۆژی سـێشـه‌ممه حه‌ماس و فه‌تح له‌سه‌ر ئاگربه‌سـتێـك ڕێـكـكه‌وتن.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئیسرائیل ده‌ڵێت له‌وه‌ته‌ی هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئاگربه‌ستێـك ڕێـكـكه‌وتوون، فه‌له‌سـتینی‌یه‌كان به‌لایه‌نی كه‌م 40 ڕۆكێتیان گرتۆته ئیسرائیل.
هه‌ر ڕۆژی پـێنجشه‌ممه ڕۆكێتێـكی فه‌له‌سـتینی له كه‌رتی غه‌ززه‌وه گیراوه‌ته شـارۆچكه‌ی سدریۆتی ئیسرائیلی و به‌ر سه‌نته‌رێـكی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌وتووه، به‌ڵام زیانی گیانی لـێـنه‌كه‌وتۆته‌وه.