فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی له‌شـكری ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ژه‌نه‌ڕاڵ جۆن ئه‌بی زه‌ید ڕایگه‌یاند كه‌وا له ده‌مێـكی زووی سـاڵی داهاتوودا خۆی خانه‌نشین ده‌كات.
ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌بی زه‌ید نه‌خشه داڕێژه‌ری سه‌ره‌كی سـتراتیژیـیه‌تی له‌شـكری ئه‌مریكی بووه له عێراق و ئه‌فغانسـتان له‌وه‌ته‌ی ڕێبه‌رایه‌تی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مریكی پـێش زیاتر له سێ سـاڵ گرتۆته ده‌ست. ئه‌و فه‌رمانده‌یه به‌رپـرسه له كرده‌وه له‌شـكریـیه‌كانی ئه‌مریكا له 27 وڵات له ئه‌فریكا و ئاسـیای ناوه‌ڕاست.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه مانگی ڕابردوو ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌بی زه‌ید له‌به‌رده‌م كۆمیته‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سـێناتدا شـایه‌تی دا، وه بیرۆكه‌ی دانانی خشـته‌یه‌كی كاتی بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له عێراق ڕه‌تكرده‌وه. هه‌روه‌ها گوتیشی ده‌بێت ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته وه‌ك خۆی به‌بێ گۆڕان بمێنێته‌وه كه هه‌رچه‌نده توندوتیژی تایفی له زیادبووندایه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌بی زه‌ید پاش چه‌ند ڕۆژێـك له ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیری به‌رگری نوێ ڕۆبه‌رت گه‌یتس دێت و هه‌روه‌ها له‌كاتێـكیشدا كه سه‌رۆك بوش پلان بۆ سـتراتیژیـه‌تێـكی نوێ بۆ شه‌ڕی عێراق داده‌نێت.