سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌و پلان بۆ زیادكردنی ژماره‌ی هێزه‌كانی له‌شـكری ئه‌مریكی داده‌نێت تاوه‌كو بتوانن له‌گه‌ڵ جه‌نگی درێژخایه‌نی دژه تیرۆر مامه‌ڵه بكه‌ن.
ڕۆژی سـێشـه‌ممه سه‌رۆك بوش به ڕۆژنامه‌ی واشـنتۆن پـۆستی ڕاگه‌یاند كه‌وا فه‌رمانی به ڕۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگری نوێی داوه سه‌باره‌ت به‌م فراوانكردنه وتووێـژ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده له‌شـكریـیه‌كان بكات و وه‌ڵامی بداته‌وه.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵـێت ئه‌و به‌ره‌و ئه‌و باوه‌ڕه ده‌چێت كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـێویستی به‌وه‌یه قه‌باره‌ی له‌شـكره‌كه‌ی زیاد بكات. ده‌شـڵێت شه‌ڕی دژه تیرۆر بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانیش پـێویستی به له‌شـكرێـكه كه بتوانێت به‌رگه‌ی ئه‌و شه‌ڕه بگرێت.
شـاره‌زایان ده‌ڵـێن فراوانكردنێـكی به‌و شـێوه‌یه پـێویسـتی به چه‌ندین سـاڵه تاوه‌كو جێبه‌جێ بكرێت، وه له ئاینده‌ی نزیـكدا كاریـگه‌ری كه‌می له‌سه‌ر ڕه‌وشی عێراق ده‌بێت.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ژه‌نه‌ڕاڵ پـیته‌ر شوونماكه‌ر، سه‌رۆكی ستونه‌كانی له‌شـكری ئه‌مریكی هه‌فته‌ی ڕابردوو له كۆنگرێسی ئه‌مریكی هۆشـداری ئه‌وه‌ی دا كه ژماره‌ی ئێسـتای سه‌ربازه‌كانی كه له ناو له‌شـكردان به‌شی ئه‌وه ناكات به ئاسانی ئاڵ‌وگۆڕیان پـێـبكرێت.