دادگایی كردنی سه‌دام حوسه‌ین له‌سه‌ر تاوانه‌كانی جینۆساید ده‌ست به گه‌ڕێكی نوێ ده‌كات. لێكۆڵه‌ره‌وانی دادپارێزیش به‌ڵگه‌ی نوێیان پێشكه‌ش كردووه كه تیایدا په‌یوه‌ندی نێوان ڕێبه‌ری پێشووی عێراقی و هێرشی كیمیایی دژ به كورده‌كان نیشان ده‌ده‌ن.
لێكۆڵه‌ره‌وان له به‌غدا ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایانگه‌یاند كه‌وا به‌ڵگه‌نامه‌كان نیشانی ده‌ده‌ن سه‌دام و ڕژێمه‌كه‌ی فه‌رمانیان داوه به هێرشی كیمیایی دژ به كورده‌كان كه له ماوه‌ی ساڵانی نێوان 1980 بۆ 1988 دا ئه‌نجامدراوه له‌و كاته‌ی كه شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران له ئارادا بووه.
لێكۆڵه‌ڕه‌وان ئه‌و په‌یامانه‌یان پێشكه‌شی دادگا كردووه كه كاتی خۆی له سه‌دامه‌وه بۆ ده‌زگای زانیاری ڕه‌وانه كراوه و تیادا فه‌رمان به به‌كارهێنانی "بۆمبێكی تایبه‌ت" ده‌كات. لێكۆڵه‌ڕه‌وان گوتوشیانه له‌و به‌شه‌ی په‌یامه‌كه‌دا، سه‌دام مه‌به‌ستی چه‌كی كیمیایی بووه.
له میانه‌ی دانیشتنه‌كانی پێشووی دادگادا، ڕزگاربووه‌كانی ئه‌و هێرشانه‌ی كراونه‌ته سه‌ر كورده‌كان باسیان له كاریگه‌ری هێرشی گازی ژه‌هراوی كردووه كه بۆته هۆی له ناوبردنی كۆمه‌ڵگاكانیان و ناوچه‌كانی كه لێی ژیاون.
لێكۆڵه‌ڕه‌وان ده‌ڵێن نزیكه‌ی 180 هه‌زار كورد كوژراون له میانه‌ی ئه‌و هێرشه له‌شكرییانه‌ی له لایه‌ن ڕژێمی پێشووی عێراقی‌یه‌وه ئه‌نجامدران كه به هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفال ناوبراوه.
سه‌دام و شه‌ش له ده‌ستوپێوه‌نده‌كه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ڕه‌وا ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه هه‌ڵمه‌تێك بووه له دژی میلیشیا كورده یاخیبووه‌كان ئه‌نجامدراوه كه له كاتی شه‌ڕه‌كه‌دا پشتگیری‌یان له ئێران كردووه.
جێی باسه، سه‌دام و ئامۆزاكه‌شی عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید كه به عه‌لی كیمایی ناسراوه به ئه‌نجامده‌رانی جینۆساید تاوانبار كراون و ئه‌گه‌ر تاوانه‌كانیان به‌سه‌ردا بچه‌سپێنرێت ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی سزای مردن ده‌بنه‌وه.