ڕۆژی هه‌ینی له ڕێوڕه‌سـمی به‌ڕێ كردنی دۆناڵد ڕامسـفڵدی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكای ده‌ست له كار كێشاوه سه‌رۆك بوش و دیك چه‌ینی جێـگر‌ی بۆ ڕێز لـێنان له ڕامسـفڵد
ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سـمه‌كه‌ی پـنتاگۆن ده‌بن، به ڕۆژێـك دوای ئه‌وه‌ی حزبی دیموكراتی ئه‌مریكایی له هه‌ڵبژاردنه گشـتیـیه‌كانی مانگی ڕابردوودا سه‌ركه‌وتنیان له هه‌ردوو خانه‌ی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی سـێناتۆران به‌ده‌ستهێنا، ڕامسـفڵد هه‌واڵی ده‌ست له كار كێشـانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند. دواتر سه‌رۆك بوش ڕۆبه‌رت گه‌یتسی سه‌رۆكی پـێشـووی ده‌زگای سـیخوڕی ئه‌مریكایی به جێـگر‌ی ڕامسـفڵد ده‌ستنیشـان كرد.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ڕۆبه‌رت گه‌یتس پـۆسـته‌كه‌ی وه‌ك وه‌زیری به‌رگری نوێی ئه‌مریكا ده‌گرێته ده‌ست و ده‌ست به‌كارده‌بێت.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه له گوتاری ماڵـئاوایـیه‌كه‌ی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌یدا بۆ له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، دۆناڵد ڕامسـفڵد گوتی" گرتنه ده‌سـتی پـۆسـتی وه‌زیری به‌رگری و فه‌رمانده‌یی پـیاوان و ژنانی سـوپای ئه‌مریكایی به‌رزترین و به‌ڕێزترین شـكۆمه‌ندی ژیانم بوو."