ئێرانی‌یه‌كان ڕۆژی هه‌ینی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه خۆجێ‌یه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ڕای گشتی له به‌رامبه‌ر سه‌رۆك مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد داده‌نرێت له‌وه‌ته‌ی له 18 مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هاتۆته سه‌ر حوكم.
ده‌سه‌ڵاتداران ماوه‌ی ده‌نگدانیان بۆ چه‌ند كاتژمێرێك پاش 7:00 ی ئێواره به كاتی ناوخۆی ئێران درێژ كردۆته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵكی به‌شداری ده‌نگدانه‌كان ده‌كه‌ن. به‌ڵام له‌وانه‌یه ده‌رچوونی ئاكامی ده‌نگدانه‌كان چه‌ند ڕۆژێكی پێ بچێت.
ده‌نگده‌ران له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌ربژاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی شار و شارۆچكه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن كه كاریگه‌رییه‌كی سیاسی به‌رچاوییان هه‌یه و زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س خۆیان بۆ به‌ربژار كردووه.
ڕێبه‌رانی ئاینیش خۆیان بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان به‌ربژار كردووه كه له 86 كورسی پێكهاتووه و له‌وێ دوو گروپ پێشبڕكێ بۆ ده‌ستكه‌وتنی پشتگیری ده‌كه‌ن.
لایه‌نگره پارێزه‌ره‌كانی سه‌رۆك مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له به‌رامبه‌رییان لایه‌نگرانی سه‌رۆكی پێشوو عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی خۆی به‌ربژار كردووه. ئه‌وه‌بوو ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ساڵی ڕابردوو توانی له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تی‌یه‌كاندا شكست به ڕه‌فسه‌نجانی بهێنێت.
شیكه‌ره‌وان ده‌ڵێن ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به پێوانه‌یه‌كی گرنگ بۆ پشتگیری له سه‌رۆك ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد داده‌نرێت.