ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمب چێنراو له ناوه‌ندی به‌غدا بونه‌ته هۆی كوشتنی به لایه‌نی كه‌مه‌و‌ه 70 كه‌س. ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م هێرشانه‌ش ئه‌و كرێكارانه بوون كه چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی كارییان كردووه و زۆربه‌شیان شیعه ئاینزا بوون.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكخراو بوون و بوونه هۆی برینداربوونی زیاتر له 230 كه‌س له گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران له به‌غدا.
هێرشی یه‌كه‌میان له لایه‌ن هێرشبه‌رێكی خۆكوژه‌وه ئه‌نجامدرا كه له ناو ئۆتۆمبیلێكی جۆری ڤان‌دا خۆی ته‌قاندۆته‌وه كاتێك قه‌ره‌باڵغی‌یه‌كی زۆر به‌هۆی ده‌ستكه‌وتنی كار دروست بووبوو. هێرشی دووهه‌میشیان له ناو ئۆتۆمبیلێكی بۆمب چێنراوی ڕاگیراو له هه‌مان ناوچه‌دا ڕوویدا.
سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكیش ئه‌م هێرشه‌ی ڕه‌تكرده‌وه و به هێرشێكی زۆر ناخۆشی له قه‌ڵه‌مدا و لایه‌نگرانی دكتاتۆری پێشوو سه‌دام حوسه‌ین و سوننه توندڕه‌وه‌كانی به ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشانه گوناهبار كرد.
هاوكاتیش له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق ده‌ڵێت بۆمبیك له شاری سامه‌را ته‌قیوه‌ته‌وه كه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی "زیانێكی كه‌م" به ده‌روازه‌ی مزگه‌وتی ئاڵتونی ئه‌و شاره بكه‌وێت كه به مه‌زارێكی شیعه‌كان داده‌نرێت. له‌شكر ده‌ڵێت ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له كاتێكدا ڕوویداوه كه تیمه‌كانی لابردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌رقاڵی لابردنی ئه‌و بۆمبه بوون.
له لایه‌كی دیكه، ووڵاتی ئه‌فه‌ریكای باشور ڕایگه‌یاندووه كه‌وا چوار له ووڵاتیانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له باكوری به‌غدا ڕفێنراون. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فه‌ریقای باشور ده‌ڵێت ئه‌و پێنج كه‌سه وه‌ك كۆنتراكته‌ری ئاسایشی كارییان كردووه و له كاتی تێپه‌ڕبوونیان به ڕێگایه‌كی باكوری به‌غدا چوارده‌ور دراون و له پاشدا ڕفێندراون.