كاربه‌ده‌سـتانی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن چه‌ند چه‌كدارێـكی فه‌له‌سـتینی گومان لـێـكراو 3 منداڵـیان له ده‌ره‌وه‌ی خوێندنگه‌یه‌كدا له شـاری غه‌ززه كوشـتووه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵـێن چه‌كداره‌كان ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیلێـك كردووه كه منداڵانی ئه‌فسـه‌رێـكی گه‌وره‌ی ده‌زگای موخابه‌راتی فه‌له‌ستینی تیادا بووه كه به عه‌قید به‌هاء به‌علوشه ناسراوه و سه‌ر به سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باسه. هه‌روه‌ها ته‌ماشاگه‌رێـكیش كوژراوه.
هه‌ر 3 منداڵه‌كه كوڕ بوون و ته‌مه‌نیان له نێوان 6 بۆ 10 سـاڵ بووه.
له ڕامه‌ڵاش به‌ڕێز عه‌باس هێرشه‌كه‌ی سه‌رزه‌نشت كرد و گوتی ئه‌مه تاوانێـكی نامرۆڤانه‌یه.
كه‌س به‌رپـرسـیارێتی خۆی له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه.
لایه‌نگرانی پارتی فه‌تحی مه‌حمود عه‌باس به توڕه‌یـیه‌وه به‌شـداریـیان له كه‌ژاوه‌ی به‌خاك سـپاردنی ته‌رمه‌كان كرد، وه په‌یمانیان دا تۆڵه‌ی ئه‌و تاوانه بكه‌نه‌وه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌م هێرشه پاش ڕۆژێـك له‌و هه‌وڵـه دێت كه بۆ كوشتنی وه‌زیری ناوخۆی فه‌له‌سـتینی سه‌عید صیام درابوو كه سه‌ر به گروپی حه‌ماسه.
له به‌ره‌ی سـیاسیش، سه‌رۆك وه‌زیری فه‌له‌سـتینی ئیسماعیل هه‌نیـیه ده‌ڵێت ئێران به‌ڵـێنی داوه به نزیكه‌ی 250 ملیۆن دۆلار كۆمه‌كی حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس بكات. هه‌نیـیه له كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئاسـمانی ئه‌لعه‌ره‌بـیه سه‌باره‌ت به سه‌ردانه چوار ڕۆژیـیه‌كه‌ی بۆ ئێران دوا.