سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی ئامۆژگاری و ڕاسـپارده‌كانی گروپی لـێـكۆڵینه‌وه‌ی
عێراقی ڕه‌تكرده‌وه كه له لایه‌ن هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكراتی ئه‌مریكاوه پـێـكهێنرابوو بۆ گۆڕینی ڕێبازی سـیاسه‌تی ئه‌مریكا له عێراق.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێز تاڵه‌بانی له كۆنـگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا ڕایگه‌یاند كه ڕاپـۆرته‌كه‌ی ئه‌و گروپه ناڕه‌وا و نادادپه‌روه‌رانه‌یه. گوتیشی ڕاپـۆرته‌كه هه‌ندێ بابه‌تی مه‌ترسـیداری بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و ده‌سـتوره‌كه‌ی تێدایه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی ڕه‌تـكرده‌وه كه هه‌رچ هه‌وڵـێـك بۆ ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی بدرێت نابێت نوێنه‌رانی حكومه‌تی پـێـشووی عێراقی له‌خۆ بگرێت.
به‌ڵام سه‌رۆكی عێراقی ئه‌و بڕگانه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد كه باس له وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی عێراق ده‌كات وه‌كو ئێران و سوریا.
سـیاسـیـیه‌كانی عه‌ره‌به سوونه‌كانیش پـێشـوازیـیان له ئامۆژگاریـیه‌كانی ڕاپـۆرته‌كه كردووه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه گروپی لـێـكۆڵینه‌وه‌ی عێراق كه به سه‌رپه‌رشـتی وه‌زیری پـێشـووتری ئه‌مریكا جێمس به‌یكه‌ر و ئه‌ندامێـكی پـێشـووی كۆنگرێسی سه‌ر به دیموكراته‌كان لی هامڵتن له ڕاپـۆرته‌كه‌یاندا داخوازی زیادكردنی ده‌یان هه‌زار ڕاوێـژكاری ئه‌مریكی له ناو هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی ده‌كه‌ن تاوه‌كو ڕێنمایـیان بكه‌ن.