به سه‌ده‌ها پۆلیسی فه‌له‌ستینی په‌لاماری بینای په‌رله‌مانیان له شاری غه‌ززه داوه و داخوازی موچه‌کانیان ده‌که‌ن.
شایه‌تحاڵه‌کان ده‌ڵێن زیاتر له 1000 ئه‌فسه‌ری پۆلیس به ڕێپێوان به ناو شه‌قامه‌کانی شاری غه‌ززه‌دا ڕۆیشتوون. پاسه‌وانه‌کانی په‌رله‌مانیش که زۆربه‌یان سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی ڕادیکاڵی حه‌ماسن هه‌وڵی ڕێگه‌گرتن له قهرهباڵغییهکهیان داوه. به‌ڵام کاتێکیش خۆپیشانده‌ران ته‌قه‌یان به ئاسماندا کردووه‌وه و به ووتنی چه‌ند دروشمێک ده‌نگی خۆیان به‌رزکردبۆوه. به به زۆر پاڵیان پێوه‌نراوه که دووربکه‌ونه‌وه.
به هه‌مان شێوه‌ش، خۆپیشانده‌ران له چه‌ند به‌شێکی تری شاری غه‌ززه و که‌ناری خۆرئاوادا ڕێگه‌یان لێ گیراوه.
کارمه‌ندانی حکومه‌تی فه‌له‌ستینیش که‌مێک یان هه‌ر هیچ له موچه‌کانیان وه‌رنه‌گرتووه له‌وه‌ته‌ی حه‌ماس له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی یه‌کی ڕابردووه‌وه هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
ووڵاتانی کۆمه‌کبه‌خشی خۆرئاواییش یارمه‌تیه‌کانی خۆیان بۆ فه‌له‌ستینیه‌کان ڕاگرت دوای ئه‌وه‌ی حه‌ماس داخوازییه‌کانیانی ڕه‌ت کرده‌وه بۆ پێناسین به ئیسرائیل و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی توندوتیژی.
ڕێبه‌رانی فه‌له‌ستینیش خۆیان ئاماده ده‌که‌ن بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌نگاوی داهاتوویان پاش ئه‌وه‌ی کۆتایی هێنان به‌و ووتوێژهکانیان ڕاگه‌یاند که له‌گه‌ڵ حه‌ماس دا ئه‌نجامیاندا بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی یه‌کگرتووی نیشتمانی که له لایه‌ن خۆرئاواییه‌کانه‌وه په‌سه‌ند بکرێت.