سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان مه‌سعود بارزانی پـێشـنیازه‌كانی گروپی لـێـكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر عێراقی په‌یوه‌ست به شــێوازی ئارامكردنه‌وه‌ی عێراقی ڕه‌تـكردۆته‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی له به‌یانـنامه‌كه‌دا به‌ڕێز بارزانی گوتی ڕاپـۆرتی كۆمسـیۆنی ئهمریـكایی هه‌ندێـك پـێشـنیازی نادروست و نه‌شـیاو له‌خۆ ده‌گرێت، وه به گوته‌ی خۆی ده‌ڵێت " ئێمه به هیچ شـێوه‌یه‌ك پابه‌ندی ئه‌و ڕاپـۆرته نابین."
به‌ڕێـز بارزانی كه هاوپه‌یمانێـكی له‌مێژی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه، ڕه‌خنه‌ی له داڕێژه‌رانی پـێشـنیازه‌كانی ڕاپـۆرته‌كه گرتووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنه‌كه به درێـژایی ماوه‌ی چه‌ند مانگی ئه‌ركی گه‌ڕان به دوای دۆزینه‌وه‌ی ڕاسـتیـیهكانی ڕه‌وشی عێراق هه‌رگیز سه‌ردانی هه‌رێمی كوردسـتانیان نه‌كردووه.
به‌ڕێز بارزانی ڕه‌خنه‌ی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به پـێشـنیازه‌كانی سه‌ر كه‌ركوك گرتووه، ئه‌و شـاره‌ی كه نه‌ژادی جۆراوجۆر له‌خۆ ده‌گرێت و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی پـیشـه‌سـازی نه‌وتی باكوری عێراقه. هاوكات له ده‌سـتوری عێراق داوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌و باره‌یه‌وه به‌ر له كۆتایی سـاڵی 2007 ده‌كات، به‌ڵام ڕاپـۆرتی كۆمسیۆنی ئه‌مریكایی ناسـراو به به‌یكه‌ر- هامڵتن بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی شـاری كه‌ركوك داوای ناوبژیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك ڕاپـۆرته‌كه ده‌ڵێت ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له پارێزگای كه‌ركوكدا شه‌ڕ و ناكۆكی لێـده‌كه‌وێته‌وه.
به‌ڵام مه‌سـعود بارزانی ده‌ڵێت دواخستـنی ئه‌و ڕیفراندۆمه ده‌رئه‌نجامی خراپـی ده‌بێت.