ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج كه‌یسی فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق و زاڵمای خه‌لیل زاد باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق نیگه‌رانی خۆیان نیشانداوه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌قینه‌وه و كوشتنكارییانه‌ی له به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێن. له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌یاندا داوا له عێراقیه‌كان ده‌كه‌ن كه تۆڵه نه‌سه‌ندنه‌وه و نه‌هێڵن له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه به‌كار بهێنرێن كه ده‌یانه‌وێت ووڵاته‌كه‌یان وێران ببێت.
له دوایترین ڕووداوه توندوتیژییه‌كانیشدا، ڕۆژنامه‌وانێكی ڕادیۆیه‌كی عێراقی به ناوی نه‌بیل ئیبراهیم ئه‌لدوله‌یمی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆی له باكوری خۆرئاوای به‌غدا ته‌قه لێكراوه و گیانی له ده‌ستداوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی گوتویه‌تی مارینێكی ئه‌مه‌ریكی ناچاربووه له به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی ته‌كنیكی هه‌لیكۆپته‌ره له‌شكرییه‌كه‌ی بنیشێنێته‌وه، له‌به‌ر به‌ڵام له ئاكامدا كه‌وتۆته ناو ئاوێكی خۆرئاوای عێراق و گیانی له ده‌ستداوه. ئێستاش 3 ما‌رینزی دیكه دیار نین.
له ڕاگه‌یاندنێكی له‌شكریدا ڕاگه‌یه‌ندراوه كه‌وا له‌وه‌ناچێت ئه‌و ڕووداوه‌ی پارێزگای ئه‌نبار ئاكامی كردارێكی له‌شكری بێت.